رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 7000 تمەنی دیکە دابەزی و یەک دۆلار لە بەرامبەر 153 هەزار و 500 تمەن مامەڵەی پێودەکرێت.
نرخی دۆلار دوێنێ نزیکەی 10 هەزار تمەن دابەزی و لە 170 هەزار تمەنەوە گەیشتە نزیکەی 160 هەزار تمەن.
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن 160 هەزار و 500 تمەن و کەمترین نرخیشی 153 هەزار تمەن بووە.
نرخی دۆلار لە ماوەی یەک هەفتەدا بەرامبەر بە تمەن بە ریژەی 14.25% دابەزیوە، بەڵام لە ماوەی 6 مانگدا بە رێژەی 17.4% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
لەدوای راگەیاندنی رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. دوای راگەیاندنی رێککەوتنەکە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 30 هەزار تمەن دابەزیوە.




