رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە بەردەوام بوو لە دابەزینە گەورەکانی خۆی.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور، ئەمڕۆ سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نزیکەی 50 سەنتی دیکە دابەزی و بەرمیلێکی بە 77.50 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش نزیکەی 40 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 73 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخەکانی نەوت رۆژی دووشەممە زیاتر لە 3% دابەزین دوای ئەوەی ئەمریکا بۆ ماوەی 60 رۆژ لێخۆشبوونی لە سزاکانی ئێران راگەیاند. هێوربوونەوەی دۆخی لوبنانیش کاریگەری هەبووە لە کەمکردنەوەی کێشە جیۆسیاسییەکان.
تیم واتەرەر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (KCM Trade) لەو بارەیەوە دەڵێت: "سەرەڕای دابەزینە بەرچاوەکانی نرخی نەوت، هێشتا گومانێکی زۆر لە بازاڕدا هەیە، کە سەرچاوەکەی بێمتمانەیی قووڵی نێوان واشنتن و تارانە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەر گەڕانەوەیەک بۆ نرخەکانی نەوتی پێش جەنگ، پێدەچێت کات ببات و دەستبەجێ روونەدات."

