رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخەکانی نەوت بەردەوام بوون لە دابەزین.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا 37 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 76 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 36 سەنتی دیکە دابەزی بۆ نزیکەی 72 دۆلار و 85 سەنت.
نرخەکانی نەوت لە نزیک کەمترین ئاستی خۆیان لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا مامەڵەیان پێوەدەکرێت بەهۆی ئەوەی رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆ کرانەوەی تەنگەی هورمز و تێپەڕینی ژمارەیەکی زۆری ئەو کەشتییانەی کە نەوتیان بارکردووە.
دوای ئەوەی ئێران وئەمریکا رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە ماوەی 60 رۆژدا کێشەکانیان چارەسەربکەن و کۆتایی بە جەنگ بهێنن، نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد.
تۆمۆمیچی ئاکوتا، ئابووریناسی سەر بە ناوەندی لێکۆڵینەوەی میتسوبیشی لەو بارەیەوە دەڵێت، "نرخی نەوتی خاو بەهۆی گەشبینی بە کەمبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی نەوت لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە دابەزیوە."
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، "پێشکەوتنی زیاتر لە گفتوگۆ ئەتۆمییەکاندا دەکرێت نرخەکان بگەڕێنێتەوە بۆ ئاستی پێش جەنگ."
رۆژی سێشەممە، عومان و ئێران رێککەوتن لەسەر درێژەدەان بە گفتوگۆکان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی تەنگەی هورمز مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە هەر هەوڵێکی ئێران بۆ سەپاندنی باجی تێپەڕبوون پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
داتاکانی چاودێری کەشتییەکان نیشانی دەدەن کە سێ کەشتی نەوتی گەورە کە پێشتر گیرانخواردبوو رۆژی سێشەممە بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون.
.jpg&w=3840&q=75)


.jpg&w=3840&q=75)