رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 88 سەنت، یاخود 1.13٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 78.90 دۆلار. نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش 87 سەنت بەرزبووەوە و بە 74.37 دۆلارە.
ئەم بەرزبوونەوەیە دوای ئەوە هات لە دوو رۆژی رابردوودا ئەمریکا هێرشی نوێی کردە سەر ئێران و هیواکانی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران و کردنەوەی تەواوەتی تەنگەی هورمز کەمکردەوە. ئەمڕۆش فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆتاییهاتنی هێرشەکانی راگەیاند.
دوێنێ چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 79 دۆلاریشی تێپەڕاندبوو و نرخەکان گەیشتبووە بەرزترین ئاستی دوو هەفتەی رابردوو.
سوپای ئەمریکا رایگەیاند کە هێرشەکان بە ئامانجی هێشتنەوەی تەنگەی هورمز بوون بە کراوەیی، ئەمەش چەند کاژێرێک دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند کە رێککەوتنی کاتی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ "کۆتایی هاتووە".
تۆنی سیکامۆر، شرۆڤەکاری دامەزراوەی IG رایگەیاند، "لێشاوی ئەو نەوتەی لە هەفتەکانی رابردوودا بە تەنگەی هورمز تێپەڕیوە، بۆ ئێستا کۆتایی هاتووە و چاوەڕوان دەکرێت خاوەن کەشتییەکان بەوریایی زیاترەوە مامەڵە بکەن هەبێت."
سەرچاوەکانی پیشەسازیی بیمە رۆژی چوارشەممە رایانگەیاند، هەندێک لە بیمەکارانی جەنگ ئامۆژگاریی کۆمپانیاکانی کەشتیوانییان کردووە کە گەشتەکانیان لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە رابگرن و هەندێکی دیکەش دوای هێرشە نوێکانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکان، پێداچوونەوە بە گەشتەکانی خۆیاندا دەکەن.
.jpg&w=3840&q=75)

