رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکی وەزاریدا دەڵێت، نرخی بەنزینی کوالیتی نۆرماڵی بازرگانی لە بەنزینخانەکان نابێت لە 850 دینار بۆ هەر لیترێک زیاتر بێت، بەپێچەوانەوە بەنزینخانەکە دووچاری لێپێچینەوە دەبێت.
لە فەرمانە وەزارییەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تەممووز وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەریکردووە، هاتووە: دوابه‌دوای نووسراومان ژماره (2364) له رێکه‌وتی 2026/7/2 که تایبه‌ته به رێگه پێدان به هاورده‌کردنی (به‌نزین) بۆ پارێزگاکانی هه‌رێم، له‌سه‌ر فه‌رمانی رێزدار سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووته‌مه‌نی و دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین له بازاڕه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر هاوڵاتییان، بڕیارماندا به:
یه‌که‌م: به‌نزینی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان که به کوالیتی (نۆرماڵ) دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان و نرخی فرۆشتن بریتییه له (750) حه‌فت سه‌د و په‌نجا دینار بۆ هه‌ر لیترێک، به هه‌مان رێکاری کارپێکراو به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌زاره‌ت هه‌موو هه‌وڵه‌دات زۆرترین رێژه‌ی به‌نزین بخاته بازاڕ.
دووه‌م: نرخی فرۆشتنی به‌نزینی کوالیتی (نۆرماڵ)ی بازرگانی (تیجاری) له به‌نزینخانه‌کان نابێت له (850) هه‌شت سه‌د و په‌نجا دینار بۆ هه‌ر لیترێک زیاتر بێت، به پێچه‌وانه‌وه به‌نزینخانه‌که دووچاری لێپێچینه‌وه ده‌بێت.

هاوکات، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە فەرمانێکی کارگێڕیدا رایدەگەیێنێت، "بڕیارماندا بە راسپاردنی لیژنەی تایبەتمەند بۆ جێبەجێکردنی نێوەڕۆکی فەرمانە وەزارییەکە."
هەر لەسەر ئەو بابەتە، پارێزگای هەولێر دەڵێت، سەرپێچیکاران کە "هەوڵی قۆرخکردن و گرانکردنی نرخ دەدەن لە فرۆشتنی جۆرەکانی سووتەمەنی و خراپیی کوالێتی" بە پێبژاردن و داخستن سزادەدرێن.



