رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نرخی بەنزینی نۆرماڵی حکومی بە 750 دینار جێگیر کرد، موحەسەن 1000 دینار و سوپەریش 1200 دینار دەبێت.
سامانە سرووشتییەکان لە راگەیێندراوێکدا چوار بڕیاری خستووەتەڕوو.
لە بڕیارەکاندا هاتووە، "نرخی فرۆشتنی بەنزینی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە کوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان لیتری بە 750 دینارە و نرخی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی بە کوالێتی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکان نابێت لە 850 دینار زیاتر بێت".
ئاماژە بەوەش دەکات، "بەنزینی کوالێتی موحەسەن لە بەنزینخانەکان نابێت لە 1000 دینار زیاتر بێت و بەنزینی کوالێتی سۆپەر لە بەنزینخانەکان نابێت لە 1200 دینار زیاتر بێت".
لەبارەی کوالێتی بەنزینەوە، وەزارەتەکە دەڵێت، "کوالێتی بەنزینی نۆرماڵ و موحەسەن و سۆپەر پێویستە بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت".
20-7-2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەنزینی نۆرماڵی حکومی بە 750 دینار و بازرگانی بە 850 دینار جێگیر بکات، بەڵام باسی موحەسەن و سوپەری نەکردبوو.
بەشێک لە بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێن، ناتوانن کتوپڕ پابەندی بڕیارەکە بن، چونکە بەنزینیان بە گرانتر کڕیوە و ئەگەر بە هەرزان بیفرۆشنەوە زەرەر دەکەن.

.jpg&w=3840&q=75)
