رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە نزیک 4130 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بە زۆری ناجێگیر بوو، هەرچەندە لە کاژێرە سەرەتاییەکانی کردنەوەی بازاڕدا نرخەکەی بۆ 4140 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەردەوام نەبوو و بە خێرایی بۆ ئاستی 4115 دۆلار دابەزی و ئێستاش نرخەکەی هەر لەو نێوەندەدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
پەرەسەندنەکانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بوونەتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی زێڕ نەتوانێت بەرزبێتەوە.
نرخی زێڕ رۆژی چوارشەممە ئاستی 4160 دۆلاریشی تێپەڕاندبوو.
بەپێی شرۆڤەکارانی سەر بە پلاتفۆڕمی (ئێف ئێکس ستریت)، نرخی زێڕ تاوەکو ئێستا ئاراستەیەکی روونی نییە و نرخەکەی لە بازنەیەکی سنوورداردا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەو شرۆڤەکارانە پێیانوایە نرخی زێڕ دەبێت ئاستی 4200 بشکێنێت بۆ ئەوەی ئاراستەی بەرزبوونەوەکانی پشتڕاست بکرێتەوە.


.jpg&w=3840&q=75)
