رووداو دیجیتاڵ
بانکی ناوەندی ئەورووپا دیزاینە نوێیەکانی دراوەکانی یۆرۆی ئاشکراکرد، دیزاینە نوێکە لەسەر بنەمای کولتووری ئەورووپی، رووبارەکان و باڵندەکان دانراون.
بەپێی دیزاینە پێشنیازکراوەکان، لە نێوان کەسایەتییە ناسراوەکاندا ناوی 'لودویگ ڤان بێتهۆڤن؛ و 'ماری کوری' هاتوون، لەگەڵ وێنەی ماسی شا و کۆتری سپی.
بانکی ناوەندی ئەورووپا دەڵێت: "گۆڕانکارییەکان بە مەبەستی بەکارهێنانی تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئاسایش و هەروەها کەمکردنەوەی کاریگەرییە ژینگەییەکانی بەرهەمهێنانی دراوەکان دەکرێن".
بە گشتی، 10 دیزاینی جیاواز بۆ دراوە نوێیەکانی یۆرۆ پێشنیاز کراون.
چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 بڕیار لەسەر دیزاینی کۆتایی یۆرۆ بدرێت و دواتر بەرهەمهێنان و دابەشکردنی دراوە نوێیەکان دەست پێدەکات.



