رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی دوایین نوێکردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەت کە نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەی دەبات، داهاتی مانگی رابردووی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 63 ملیار دیناری تێپەڕاندووە و داهاتی هەفتەیەکیشی 7.5 ملیار دینار بووە و بە رێژەی 64٪ کەمی کردووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاوی کردەوە، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 01-08-2026 تاوەکو ئەمڕۆ هەینی 07-08-2026 بریتییە لە 7 ملیار و 567 ملیۆن و 216 هەزار دینار.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، هەفتەی پێشتر داهاتەکە 21 ملیار و 374 ملیۆن و 621 هەزار دینار بووە، بەمەش داهاتی سنوورەکە لەم هەفتەیەدا بەراورد بە هەفتەی رابردوو 64٪ کەمی کردووە.
کۆی داهاتی دوو هەفتە و لە 25ـی تەمموز بۆ ئەمڕۆ 7ـی ئاب، 28 ملیار و 941 ملیۆن و 837 هەزار دینار بووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی مانگێکی هەمان سنوور گەیشتووەتە 63 ملیار 270 ملیۆن و 305 هەزار دینار.
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی 6 گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەوە کۆدەکرێنەوە.
داهاتی پار لەو سنوورانە زیاتر لە 904 ملیار دینار بووە و ئەم ساڵیش تاوەکو ئەمڕۆ زیاترە لە 383 ملیار دینار.
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەتی راگەیاند.



.jpg&w=3840&q=75)