کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئابووری

ئامادەکردنی رەشنووسی پێشنیازی هەرێمی کوردستان بۆ بودجەی 2027 دەستیپێکرد

هەستیار قادر

هەستیار قادر

13-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر13-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت


رووداو  دیجیتاڵ 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە ئامادەکردنی رەشنووسی پێشنیازی پشکی بودجە بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دەبێت تاوەکو 15ی ئەم مانگە رادەستی بەغدا بکرێت.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تۆڕی میدیایی ڕووداو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی کەوتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستی کردووە بە ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەیەک لەبارەی خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق. 

ئەو رەشنووسە وردەکاریی داواکاری و پێداویستییە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا دەبێت لە خەرجیی بەکارخستن و وەبەرهێنان.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "بەگوێرەی یاسای کارگێڕی دارایی عێراق، پێویستە تاوەکو 15ی ئاب هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان رەشنووسی بودجەی خۆیان بنێرن بۆ هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان، تاوەکو لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیدا جێگەی بکرێتەوە."

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "لەسەر بنەمای ئەو رەشنووسەی بودجە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادەی دەکات، لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان دەکرێت."

جەمال کۆچەر رایگەیاند، ئەو پێشنیازەی بودجە کە لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانەوە پێشکێش بە حکومەتی فیدراڵی دەکرێت، لەسەر بنەمای داهات و خەرجییەکان رێکدەخرێتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە گۆڕانکاریی تێدا بکرێت بەر لەوەی بخرێتە نێو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی.

بەگوێرەی دوایین یاسای بودجە کە لە عێراقدا هەبووە بۆ ساڵانی 2023 بۆ 2025، پشکی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 16 تریلیۆن دینار دیاریکراو بوو، بەڵام تەنیا بودجەی بەکارخستنی بۆ خەرج کرا و لەوەش تەنیا مووچە نێردرا، کە مانگانە نزیکەی یەک تریلیۆن دینار بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە