کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دراوی عێراقی

دراوی عێراقی

ئابووری

حکومەتی عێراق رێکارەکانی وەرگرتنی باج تووندتر دەکات

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

17-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد17-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ، لەسەر پلانێکی نوێ رێککەوتن بۆ خێراکردنی پرۆسەی وەرگرتنی باج و زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان. بڕیارەکە بەتایبەتی کۆمپانیاکانی کەرتی تێکەڵاو و زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئابی 2026 وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ پاراستنی مافی گەنجینەی دەوڵەت و زیادکردنی نەختینە، کۆبوونەوەیەکی هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی بەڕێوەچوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی وەرگرتنی باج لەو لایەنانەی کە دەکەونە ژێر وردبینیی دیوانەکە."

بەپێی رێککەوتنەکە، چیدی دەستەی گشتیی باج چاوەڕێی تەواوبوونی وردبینیی کۆتایی دیوانی چاودێریی دارایی ناکات، بەڵکو هەر کاتێک کۆمپانیاکان، زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان داتای دارایی خۆیان پێشکەش کرد، راستەوخۆ باجەکەیان لێ وەردەگیرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی رێگری لە کەڵەکەبوونی باجی ساڵانی رابردوو بگیرێت.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە، رێکاری یاسایی تووند بەرامبەر ئەو لایەنانە دەگیرێتە بەر کە لە پێشکێشکردنی ژمێرەی کۆتایی خۆیان دوادەکەون یان ئامادە نین پێشکەشی بکەن، ئەوەش بەپێی یاسای "باجی دەرامەت" و یاسای "کۆکردنەوەی قەرزە حکومییەکان".

وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی، "خێراکردنی پرۆسەی کۆکردنەوەی باج و وەرگرتنی شایستە داراییەکانی دەوڵەت، چارەسەرکردنی کێشەی کەڵەکەبوونی باجی ساڵانی رابردوو، زیادکردنی داهاتی نانەوتی و دابینکردنی نەختینەی زیاتر بۆ بودجەی گشتی و چەسپاندنی دادپەروەری لە نێوان هەموو ئەو لایەنانەی کە دەبێت باج بدەن."

عێراق زیاتر لە 90%ـی بودجەی گشتی و 95%ـی داهاتی هەناردەکردنی، تەنیا پشت بە فرۆشتنی نەوتی خاو دەبەستێت. لە دۆخی ئێستای ناوچەکە و داخرانی تەنگەی هورمز کە بووەتە هۆی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو، وایکردووە عێراق تووشی قەیرانی دارایی و کەمبوونی نەختینە ببێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە