کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

4 تریلیۆن و 500 ملیار دیناری گەنمی جووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان لای حکومەتی عێراقە

زیاد ئیسماعیل

زیاد ئیسماعیل

18-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل18-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو - دیجیتاڵ


جووتیارانی پارێزگاکانی عێراق و نوێنەرانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا خۆپێشاندانیان کرد و داوای خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان بۆ گەنمی ساڵی رابردوو و ئەمساڵ دەکەن، کە نزیکەی 4 تریلیۆن و 500 ملیار دینارە. لە کاتی خۆپێشاندانەکەدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و جووتیاران دروست بوو و جووتیارێک بەهۆی لێدانی کارەباوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بورایەوە.


باقر حەیدەر، نوێنەری جووتیاران، بە رووداوی راگەیاند، "هاتنە ناو ئۆتۆمبێلەکە و لێیان داین. پۆلیس بۆ پاراستنی من هاتووە یان بۆ ئەوەی لێم بدات؟ من نوێنەری پارێزگاکانم، هاتن و لێیان دام. دوو کەس بە جلی مەدەنییەوە هاتن، مۆلیدە و کامێراکانیان کوژاندەوە."

هاوکات، نوێنەرانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان داوای 490 ملیار دیناری قەرزی گەنمی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو دەکەن.

سەرکەوت مەحموود، نوێنەری جووتیارانی هەڵەبجە، بە رووداوی گوت، "پارەی ساڵی 2025یان نەداوە کە 18 مانگە، ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات و ئەمساڵ تەنیا 350 ملیار دینار دابین کرابێت، ئەوا بە چوار یان پێنج ساڵی دیکەش پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان تەواو نابێت."

عوسمان ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سلێمانی، بە رووداوی راگەیاند، "لێرە لە هەشت دۆنم زەوی 240 کیلۆ گەنم وەردەگرن، بەڵام لە خوارووی عێراق لە هەمان رووبەر پێنج تۆن و 600 کیلۆ وەردەگرن. ساڵی پار لە 57 ملیار دینار تەنیا 16 ملیاریان بۆ کوردستان نارد، ئەمە ستەمێکی گەورەیە."

حکومەتی عێراق بڕی 350 ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی ساڵی رابردووی عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادە کردووە، بەڵام جووتیاران بە بڕێکی کەمی دەزانن و رازینین.

سەرەڕای گرژی و توندوتیژییەکانی هێزە ئەمنییەکان، جووتیاران رایانگەیاندووە کە رۆژی چوارشەممە لە هەمان شوێن بەردەوام دەبن لە خۆپێشاندان تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە