کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئابووری

گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی پارى جووتیارانی کەرکووک دابەش دەکرێت

هەستیار قادر

هەستیار قادر

21-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر21-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

 هەفتەى داهاتوو زیاتر لە 49 ملیار دیناری شایستەی دارایی گەنمی پاری جووتیارانی کەرکووک بەگوێرەی خشتەیەک دابەش دەکرێت.


هەینی 21ی ئابی 2026، حەسەن حەمدی، بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "هەفتەی داهاتوو زیاتر لە 49 ملیار و 280 ملیۆن دیناری شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی پارى کەرکووک دەگات و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

ئەو بڕە پارەیە بەشێکە لە شایستەی دارایی ئەو 503 هەزار تۆن گەنمەی کە پار لە جووتیارانی کەرکووک وەرگیراوە و هێشتا بەشێکیان ئەو شایستەیەیان وەرنەگرتووە.

حەسەن حەمدی گوتى: "رۆژی یەکشەممە 23ی ئاب سی دی تایبەت بە دابەشکردنی ئەو شایستە داراییانەمان پێدەگات و بەگوێرەی خشتەیەک دابەشی دەکەین، پێشبینی دەکەین لە ماوەی سێ ڕۆژدا پارەکە دابەش بکرێت".

پار تۆنێک گەنمی ناو پلان بە 850 هەزار دینار لە لایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە وەردەگیرا، بەڵام بەهۆى کێشەى کەمى نەختینە تەواوى شایستەى جووتیارانى  عێراق نەدرا.

بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکووک رایگەیاند، 20%ـی شایستەی دارایی پاری گەنمی جووتیارانی کەرکووک نەدراوە، کە زیاتر لە 200 ملیار دینارە.

ئەم ساڵ بڕی ئەو گەنمەی لە جووتیارانی کەرکووک لە دەرەوە و ناوەوەی پلان وەرگیراوە، گەیشتووەتە نزیکەی 500 هەزار تۆن، کە نرخی تونێکی ناو پلان 700 هەزار و دەرەوەی پلان بە 500 هەزار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە