رووداو دیجیتاڵ
لە بازاڕە ئازادەکانی دراو لە ئیستەنبووڵ و لە دوایین رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا، بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی تورکی 48 لیرەی تێپەڕاند. بەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی شکاند.
رۆژی هەینی، 21ـی ئابی 2026، لە بازاڕی ئازادی ئیستەنبووڵ بۆ دراو، نرخی دۆلارێک بە 48.06 لیرە و یۆرۆیەک بە 56.27 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
ئەم بەرزبوونەوەیە هاوکاتە لەگەڵ جووڵەی بازاڕە جیهانییەکان و هاوسەنگیی خواست لەسەر دراوە بیانییەکان لەناوخۆی تورکیادا.
ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا یەک دۆلار بە 47.95 لیرە و یەک یۆرۆش بە 56.13 لیرە مامەڵەیان پێوە دەکرا.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە لیرەی تورکی 4.6٪ـی بەهاکەی لەدەستداوە.
بەر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا لە 14ـی ئایاری 2023دا یەک دۆلار بە 19.60 لیرە مامەڵەی پێوە دەکرا؛ لە دووەم گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا کە لە 28ـی ئایار کرا، بۆ یەکەمینجار بەهای یەک دۆلار 20 لیرەی تێپەڕاند. لە 26ـی حوزەیرانی هەمان ساڵدا یەک دۆلار گەیشتە 26 لیرە. لەو کاتەوە تائێستا لیرەی تورکی قۆناخ بە قۆناخ بەهاکەی بەرامبەر دراوە بیانییەکان لەدەستداوە.


.webp&w=3840&q=75)