رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی مانگێکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە نزیکەی 64 ملیار دینارەوە کەمیکردووە بۆ زیاتر لە 36 ملیار دینار.
ماڵپەڕی شەفافیەت کە نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکات رایگەیاند، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 26-07-2026 تاوەکو ئەمڕۆ بریتییە لە 36 ملیار و 479 ملیۆن و 549 هەزار دینار.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، مانگێک پێشتر داهاتی هەمان سنوور 63 ملیار و 940 ملیۆن و 179 هەزار دینار بووە، بەوەش دوایین مانگ بەراورد بە مانگێک پێشتر داهاتەکە %42.97 کەمیکردووە.
داهاتەکان نانەوتیین و لە رێگەی شەش گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە کۆدەکرێنەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، داهاتی هەفتەیەکی رابردووی هەمان سنوور 10 ملیار و 347 ملیۆن و 845 هەزار دینار بووە.
داهاتی پار لەو سنوورانە زیاتر لە 904 ملیار دینار بووە و ئەمساڵیش تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 412 ملیار دینارە.
رۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەتی رایگەیاند.



