کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

لە پێشانگای بیناسازی لە هەولێر بەرهەمی ناوخۆ رکابەری هاوردەکراو دەکات

بژار زوبێر

بژار زوبێر

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ 

پێشانگای کەلوپەلی بیناسازی، ئاوەدانکردنەوە، وزە و شارەوانی لە هەولێر بە بەشداریی زیاتر لە 400 کۆمپانیا لە 20 وڵاتی جیاوازەوە دەستی پێکرد. بەشداربووان دەڵێن، کردنەوەی ئەم پێشانگایە لە کاتێکدا کە هەرێمی کوردستان بۆ نزیکەی شەش مانگە تووشی کاریگەرییەکانی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بووە، نیشانەی بوێری و ئارامییە.

تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی پێشانگە نێوەدەوڵەتییەکە دەکات. 

لە پێشانگاکەدا چەندین کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی بەشداریان کردووە، لەوانە کۆمپانیای لیفت وێڵد لە بواری ئاسانسوار؛ ئێم ئێم کرێن لە بواری کرێن؛ شوفاژکاری کەیوان لە بواری گەرمکردنەوە و ساردکردنەوە؛ ئەپلیکەیشنی بینا بازاڕ لە بواری خزمەتگوزاری دیجیتاڵیی بیناسازی و کۆمپانیای موهەندیس ئەحمەد ئەمین (MHK) لە بواری دروستکردنی بۆردی کارەبایی. 

نوێنەر و کاربەدەستانی ئەو کۆمپانیایانە رۆژی پێنجشەممە لە پێشانگاکە میوانی بەرنامەیەکی تۆڕی میدیایی رووداو بوون کە محەممەد شێخ فاتیح پێشكێشی کرد. 

ئاسۆ مەحموود، بەڕێوەبەری کۆمپانیای لیفت وێڵد رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان زیاتر لە 20 ساڵە لە بواری ئاسانسواردا کار دەکات و پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیا ئیتاڵییەکاندا هەیە، لەکاتێکدا ژووری ئاسانسوارەکان لە کارگەیەکی خۆیان لە سلێمانی دروست دەکرێن.

 ئەو هاونیشتمانییە داوای لە حکومەت کرد رێگە نەدرێ کەسانی ناشارەزا و بەبێ بڕوانامە بچنە نێو ئەم بوارەوە، لەبەر ئەوەی پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیانی خەڵکەوە هەیە.

ئالان حەمەدئەمین، بەڕێوەبەری کۆمپانیای MHKرایگەیاند، کۆمپانیاکەیان لە ساڵی 1994ـەوە لە بواری دروستکردنی بۆردی کارەبایی کاردەکات و لە پڕۆژە بەناوبانگەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکدا بەشدار بووە. 

بەگوتەی بەڕێوەبەرەکە، بۆردێکی کارەبایی کە لە تورکیا بە 10 هەزار دۆلار دەفرۆشرێ، لای ئەوان بە نزیکەی 7 هەزار دۆلار بەدەست دەکەوێ، بە هەمان کواڵیتییەوە. ئالان حەمەدئەمین سکاڵای لە کێشەی گومرگ لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد، چونکە بەرهەمی ناوخۆ وەک هاوردە گومرگی لێ وەردەگیرێت.

ئیبراهیم سەعدی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئێم ئێم کرێن ئاماژەی بەوە کرد کە کۆمپانیاکەیان "تاکە کارگەیە" لە سەرانسەری عێراق کرێنی سەربان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنێت، بە نزیکەی 50 کارمەند و بەرهەمهێنانی ساڵانەی زیاتر لە 100 کرێنی سەربان. نرخی کرێنێکی 3 تۆنی نزیکەی 9 هەزار و 500 دۆلارە، بە هەمان کواڵیتی و گەرەنتی تەواو لەگەڵ دابینکردنی پارچەی یەدەگ.

هیوا فارس لە کۆمپانیا و ئەپلیکەیشنی بینا بازاڕ باسی خزمەتگوزارییەکی نوێی دیجیتاڵی کرد کە بە سێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی، کرێکار و کەرەستەی بیناسازی بۆ داواکاران دابین دەکات و ئێستا لە هەولێر زیاتر لە 35 کۆمپانیا و براندی گەورەی لەگەڵە.

محەممەد عارەب لە کۆمپانیای شوفاژکاری کەیوان ئاماژەی بە گۆڕانکاری لە بازاڕی شوفاژدا کرد، بەوەی سیستمی "هیت پەمپ" ئێستا بۆ گەرمکردنەوە و ساردکردنەوەش بەکاردێت، بە تێچووییەک لەنێوان 10 تا 12 هەزار دۆلار بۆ خانوویەکی 200 مەتری. بە گوتەی محەممەد عارەب، سیستمە نوێیەکان زەنگی هۆشداری و هەستەوەریان هەیە بۆ بڕینی خۆکارانەی گاز لە کاتی دزەکردندا.

بەشداربووان داوایان لە حکومەت کرد پاڵپشتی کارگە نێوخۆییەکان بکرێ و کێشەی گومرگ لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی بەرهەمی خۆماڵی بتوانێت رکابەری هاوردەکراو بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە