کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خاڵێکی سنووری پاکستان. وێنە: رۆیتەرز

خاڵێکی سنووری پاکستان. وێنە: رۆیتەرز

ئابووری

پاکستان: قەبارەی بازرگانیمان لەگەڵ عێراق 250 ملیۆن دۆلارە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

29-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد29-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

راوێژکارێکی باڵیۆزخانەی پاکستان لە عێراق رایدەگەیێنێت، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان وڵاتەکەی و عێراق گەیشتووەتە 250 ملیۆن دۆلار. ئاماژە بەوەش دەکات کە پلانێکی فراوانیان هەیە بۆ زیادکردنی ئاڵوگۆڕەکە لە رێگەی کەرتی بیناسازی و هەناردەکردنی کاڵای جۆراوجۆر بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.


زیشان عاسف، راوێژکاری بازرگانی و وەبەرهێنان لە باڵیۆزخانەی پاکستان لە بەغدا، رۆژی شەممە، 29ـی ئابی 2026، لە سێیەم رۆژی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ بیناسازی بە رووداوی راگەیاند، ئامانجی سەرەکییان لێرە کارئاسانییە بۆ گەیشتنی بەرهەمەکانی پاکستان بە بازاڕەکانی ناوچەکە.

ئەو بەرپرسە پاکستانییە گوتی: "ناوچەکە گەشەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و داواکارییەکی زۆر لەسەر کەرتی بیناسازی هەیە. پاکستان توانایەکی زۆری هەناردەکردنی هەیە لە چیمەنتۆ، ئاسن و مۆبیلیات؛ دەمانەوێت بە کوالێتییەکی بەرز و نرخێکی گونجاو ئەم پێداویستییانە دابین بکەین."

سەبارەت بە هاوسەنگیی بازرگانی، زیشان عاسف روونیکردەوە کە باڵانسی بازرگانی لە بەرژەوەندیی عێراقدایە، چونکە پاکستان بڕێکی زۆر گازی شل (LPG) لە عێراقەوە هاوردە دەکات.

ئێستا پاکستان میوە، سەوزە و دەرمان هەناردەی عێراق دەکات، بەڵام راوێژکارە بازرگانییەکە ئاشکرای کرد کە دەیانەوێت هەناردەکانیان جۆراوجۆر بکەن و گوتی: "بەمزووانە تۆپی پێی پاکستانی دەهێنینە بازاڕی عێراق، کە لەسەر ئاستی جیهان پێشەنگین و تۆپەکانمان لە مۆندیالی رابردوودا بەکارهێنراون."

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە پاکستان دەیەوێت کەرەستەی نەشتەرگەری، بەرهەمە چەرمییەکان و قوماش بگەیێنێتە عێراق، جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی گەورەترین هاوبەشی هەناردەکردنی قوماشە بۆ ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا، ئێستاش دەیانەوێت پشکێکی گەورەیان لە بازاڕی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە