کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاڵوگۆڕی دۆلار و تەمەن

ئاڵوگۆڕی دۆلار و تەمەن

ئابووری

یەک دۆلار بە زیاتر لە 215 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

02-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ02-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

ئەمرۆ چوارشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن چوار هەزار تمەن یان بە رێژەی 1.89% بەرزبووەوە و گەیشتە 215,100 تمەن. لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، بەرزترین نرخی دۆلار 215,100 تمەن و نزمترین نرخیشی 210,450 تمەن بووە.

بەراورد بە هەفتەی رابردوو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە رێژەی 6.75% بەرزبووەتەوە، بەڵام لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا رێژەی بەرزبوونەوەی دۆلار گەیشتووەتە 29.27%. بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەریخست هێشتا خواستی زۆر لەسەر کڕینی دراوی بیانی هەیە.


ئەمەش لەکاتێکدایە کە بانکی ناوەندی ئێران لە رۆژانی رابردوودا هەوڵیداوە لە رێگەی زیادکردنی خستنەڕووی دراو و ئاسانکاری بۆ دابینکردنی دۆلار، رێگری لە هەڵکشانی زیاتری نرخەکان و دروستبوونی خواست بگرێت.

دۆلار لە بازاڕدا هەیە، بەڵام کڕیار زۆرە

بەپێی بازرگانان و نووسینگەکانی دراو لە تاران، کێشەی کەمی دۆلار لە ئارادا نییە، بەڵکو ئەوەی هەیە خواستی خۆپارێزییە. بەهۆی پێشبینییەکانی هەڵاوسان و نیگەرانیی بازرگانان لە گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکان، خواست بۆ کڕینی دۆلار زیادی کردووە. مامەڵەکاران دەڵێن هێشتا بەرەی کڕیاران لە بازاڕدا زۆر چالاکترن لە بەرەی فرۆشیاران.

پێشبینییەکان بۆ نرخی دۆلار

شارەزایانی ئابووری پێیان وایە ئاستی 210 هەزار تمەن بووەتە گرنگترین ئاستی پاڵپشتی بۆ نرخی دۆلار لە کورتخایەندا. جێگیربوونی نرخەکە لە سەرووی ئەم ئاستە لە مامەڵەکانی ئەمرۆدا، ئەوە دەسەلمێنێت کە نرخی دۆلار هێشتا بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.

بە بڕوای شارەزایان، ئەگەر مەترسییە سیاسی و ئابوورییەکان بەردەوام بن و هیچ هەواڵێکی ئەرێنی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بڵاونەبێتەوە، رەنگە نرخی دۆلار جارێکی دیکە ئاستەکانی سەرووی 215 هەزار تمەن تاقی بکاتەوە. لە حاڵەتی جێگیربوونی لە سەرووی ئەم نرخە، رێگە خۆش دەبێت بۆ ئەوەی نرخەکەی بەرەو سنووری 217 بۆ 220 هەزار تمەن هەڵبکشێت.

لە سیناریۆیەکی دیکەدا، ئەگەر پێکدادانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کە لە دوێنێوە دەستی پێکردووە کۆتایی پێ بێت و دوولایەن بگەڕێننەوە بۆ سەر مێزی دانوستاندن، ئەگەری هەیە نرخی دۆلار دابەزێت بۆ نزیکەی 200 هەزار تمەن.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە