کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بەنزینخانەیەکی هەرێمی کوردستان؛ وێنە: بڵند تاهیر-  رووداو

بەنزینخانەیەکی هەرێمی کوردستان؛ وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

ئابووری

پەرلەمانی عێراق لە بارەی بەنزینی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی وەڵامی هەولێر و بەغدایە

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

03-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد03-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی بەدواداچوون بۆ پرسی سووتەمەنی لە پەرلەمانی عێراق، چاوەڕێی پێشنیازی فەرمیی هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین. ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت، هەفتەی داهاتوو راپۆرتی کۆتایی رەوانەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن.


سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون لەبارەی 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەفتەی رابردوو لیژنەکەیان بە جیا لەگەڵ هەردوو وەزارەت کۆبووەتەوە و داوایان لێکردوون پێشنیاز و داواکارییەکانیان بە نووسراو پێشکەش بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک وەڵامی نەداوەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە کرد، کە چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا وەڵامی هەردوو وەزارەت بگاتە دەستیان. گوتیشی: "هەفتەی داهاتوو لیژنەکە راپۆرتی خۆی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەرز دەکاتەوە، تاوەکو رێکاری پێویست و گونجاو بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بگیرێتە بەر."

ئەم هەوڵە پەرلەمانییە دوای ئەوە دێت، کە لە رۆژی 27-07-2026 لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمان بڕیاریدا لیژنەیەکی کاتی بۆ بەدواداچوونی تەرخانکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە بۆ هەرێمی کوردستان پێکبهێنێت. ئامانج لەم هەنگاوە دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکانە بۆ هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بە نرخێکی پاڵپشتیکراوی حکومی.

لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی عامر عەبدولجەبار و ئەندامێتیی 7 پەرلەمانتاری دیکە پێکهێندراوە، کە بریتین لە: جاسم عەتوان، سیپان شێروانی، عەلی شەداد، غالب محەممەد، کاوە عەبدولقادر، گوڵسەن محەممەد و محەممەد عەربود.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە