کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک بارهەڵگر گەنمی هەرێمی کوردستانیان بارکردووە. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

ژمارەیەک بارهەڵگر گەنمی هەرێمی کوردستانیان بارکردووە. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

هەناردەکردنی گەنمی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

04-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن04-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، دوای ئەوەی کۆمپانیاکانی نێوخۆ گەنمی وەرنەگیراوی جووتیارانی هەرێمی کوردستانیان کڕییەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە هەناردەکردنی دەستپێدەکات.


نەوزاد شێخ کامیل، ئەمڕۆ هەینی 4ی ئەیلوولی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کۆمپانیاکان زیاتر لە 240 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانیان کڕیوەتەوە و لە هەفتەی داهاتووەوە هەناردەکردنی دەستپێدەکەن.

بەگوێرەی نووسراوێکی سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ژمارە 2054 کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنەکەی لەسەرە و 16-08-2026 دەرچووە، ئەو بازرگانانەی گەنمی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکەن، لێخۆشبوونی گومرگییان بۆ دەکرێت بۆ ماوەی یەک مانگ.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی گوتی، گەنمی هەرێمی کوردستان لە دەروازەکانی ئێران و تورکیاوە هەناردە دەکرێت و بازرگانان لە وڵاتانی جیاوازەوە کڕیار بۆ بەرهەمەکەیان دەدۆزنەوە.

جگە لە هەناردەکردنی گەنم، هەردوو کۆمپانیای قەیوان لە سلێمانی و خۆشناو لە هەولێر و دهۆک گەنمی جووتیاران وەکو کەرتی تایبەت وەردەگرنەوە و ئەم ساڵ زیاتر لە 230 هەزار تۆن گەنمیان وەرگرتووە.

ئەم ساڵ حکومەتی عێراق بڕیاری دا تەنیا 400 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، کە 292 هەزار تۆنی بە نرخی 700 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک وەک گەنمی ناو پلانی چاندن وەرگیرا، هەروەها زیاتر لە 108 هەزار تۆنیش لە دەرەوەی پلان بوو، کە تۆنی بە 500 هەزار دینار کڕایەوە.

ئەو گەنمەی لەلایەن کەرتی تایبەتەوە دەکڕدرێت نرخی کەمترە بەراورد بەو گەنمەی حکومەتی عێراق ساڵانە بە فەرمی وەری دەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە