رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بیتکۆین نزیکەی 200 دۆلار بەرزبووەوە و ئاستی 80 هەزار دۆلاری بەدەستهێنایەوە.
نرخی دراوی دییجتاڵی بیتکۆین لە قۆناخی جێگیربووندایە، بەڵام شکستی بیتکۆین لە تێپەڕاندنی ئاستە بەرزەکان نیشانەی ئەوەیە کڕیاران هێشتا کارێکی زۆریان لەبەردەمە بۆ پاراستنی ئاستی 80 هەزار دۆلار.
هەرچەندە ئاراستەی گشتی نرخی بیتکۆین ئەرێنییەو رووی لە بەرزبوونەوەیە، بەڵام مانەوەی بیتکۆین لەم مەودا تەسکەی ئێستادا، نرخەکەی رووبەڕووی هەڵبەز و دابەزی کاتی دەکاتەوە، پێش ئەوەی ئاراستەی داهاتووی خۆی بە تەواوی دیاری بکات.
شیکاریی تەکنیکی و چارتی رۆژانە
پێکهاتەی رۆژانەی بیتکۆین بەراورد بەو هەڵکشانەی لە مانگی ئابدا تۆماری کرد، بە بەهێزی ماوەتەوە. ئێستا نرخەکەی لە سەرووی ناوچەی پاڵپشتیی 72 بۆ 74.5 هەزار دۆلارە، ئەمەش وای کردووە رەوت یان ئاراستەی گشتیی نرخی بیتکۆین بە ئەرێنی بمێنێتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، بیتکۆین لە نێوان سنووری 80.5 بۆ 82.5 هەزار دۆلاردا رووبەڕووی گوشارێکی زۆری فرۆشتن بووەتەوە. لە دوایین هەوڵیدا، نرخەکەی نزیک بووەوە لە 82 هەزار دۆلار، بەڵام بە خێرایی گەڕایەوە خوار 80 هەزار دۆلار. بێهێزی نرخی بیتکۆین لە پاراستنی ئاستەکانی سەرووی ئاستی بەربەست، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە فرۆشیاران لە نرخە بەرزەکاندا هێشتا کۆنترۆڵی بازاڕیان لەدەستە.
ئاستە گرنگەکانی پاڵپشتی
ئێستا بیتکۆین لە نێو کەناڵێکی هەڵکشاودا مامەڵەی پێوە دەکرێت. هێڵی خوارەوەی ئەم کەناڵە کە دەکەوێتە سنووری 76 بۆ 77 هەزار دۆلار، وەک گرنگترین ناوچەی پاڵپشتی کار دەکات. تاوەکو بیتکۆین لە سەرووی ئەم ئاستەدا بێت، جوڵەکانی ئێستا تەنیا وەک کۆکردنەوەی هێز ئەژمار دەکرێن نەک وەک گۆڕانی ئاراستەی بازاڕ بۆ دابەزین.
سیناریۆکانی داهاتوو
تێپەڕاندنی یەکجاریی ئاستی 80.5 بۆ 82.5 هەزار دۆلار دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی رەوتی هەڵکشان. لە بەرامبەردا، ئەگەر بیتکۆین نەتوانێت پاڵپشتیی 76 بۆ 77 هەزار دۆلار بپارێزێت، ئەوا ئەگەری پاشەکشەی گەورە لە نرخەکەیدا هەیە و رەنگە جارێکی دیکە بۆ ناوچەی 72 بۆ 74.5 هەزار دۆلار دابەزێتەوە.
.jpg&w=3840&q=75)


.webp&w=3840&q=75)