کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دەروازەی سنووریی شەلەمچە لە سنووری عێراق-ئێران. وێنە: REUTERS/Essam al-Sudani

دەروازەی سنووریی شەلەمچە لە سنووری عێراق-ئێران. وێنە: REUTERS/Essam al-Sudani

ئابووری

عێراق دەروازەی سنووریی شەلەمچەی لەگەڵ ئێران داخست

ئوسامە محەممەد

ئوسامە محەممەد

12-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئوسامە محەممەد
ئوسامە محەممەد12-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی عێراق بڕیاری داخستنی دەروازەی سنووریی شەلەمچەی لەگەڵ ئێران دا وەک رێکارێکی ئەمنیی خۆپارێزی، ئەوەش دوای هێرشە درۆنییەکەی سەر هێڵی سەرەکیی نەوتی رۆژهەڵات-رۆژئاوای سعودیە هات کە ریاز رایگەیاند، لەنێو خاکی عێراقەوە ئاراستە کراوە.

دوو سەرچاوەی ئەمنی بە ئاژانسى رۆیتەرزیان راگەیاند، بەغدا ئەم بڕیارەی وەک رێوشوێنێکی بەپەلەی ئەمنی جێبەجێ کردووە، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازی و ئەمنی بۆ شوێنپێهەڵگرتن و دەستگیرکردنی ئەو لایەنانەی کە لەپشت هێرشە درۆنییەکەوە بوون.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیاری داخستنەکە تەنیا شەلەمچەی نەگرتووەتەوە، بەڵکو دەسەڵاتدارانی عێراق رێکاری هاوشێوەیان لە دەروازە سنوورییەکانی دیکەی وەک ئەلشەیب و مەندەلی لەگەڵ ئێران گرتووەتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی جووڵە سنوورییەکان.

دەروازەی سنووریی شەلەمچە، کە دەکەوێتە نزیک پارێزگای بەسرە، یەکێک لە سەرەکیترین دەروازە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە. رۆژانە بە هەزاران گەشتیار و زیارەتکاری ئایینی لەگەڵ بڕێکی زۆر لە ئاڵوگۆڕی کەلوپەل و بازرگانی لەو دەروازەیەوە هاتووچۆ دەکەن.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە حکومەتی عێراق بە فەرمی دووپاتیکردەوە رێگە نادات خاک و ئاسمانی وڵاتەکەی وەک سەکۆیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت. نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر بەهۆی ئەم رووداوەوە، فەرماندەی بەرپرسی پارێزگای میسانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە