رووداو دیجیتاڵ
نرخی بیتکۆین، گەورەترین دراوی دیجیتاڵیی جیهان، ئەمڕۆ یەکشەممە بە نزیکەی 77 هەزار و 180 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە جێگری ماوەتەوە.
نرخی بیتکۆین رووبەڕووی ئاستێکی بەرگریی بەهێز بووەتەوە لەنێوان 77,100 دۆلار بۆ 81,700 دۆلار، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەبەرهێنەرە گەورەکان لەم مەودایەدا نزیکەی 539,000 بیتکۆینیان فرۆشتووە.
ئەم شەپۆلی فرۆشتنە ناوچەیەکی چڕی خستنەڕووی بیتکۆینی دروستکردووە. بۆ ئەوەی ئاراستەی نرخی بیتکۆین دووبارە بگۆڕێت بە ئاراستەی بەرزبوونەوە، دەبێت دراوە دیجیتاڵییەکە بە بەهێزی ئاستەکانی 83,600 دۆلار و 88,700 دۆلار بشکێنێت.
لە لایەکی دیکەوە، سندووقەکانی وەبەرهێنان لە بیتکۆین لە ئەمریکا بۆ چوارەم رۆژی یەک لەدوای یەک رووبەڕووی شەپۆلێکی دەرچوونی سەرمایە بوونەوە، بە چەشنێک لە هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 460 ملیۆن دۆلار لەو سندووقانە سەرمایە چووەتە دەرەوە.


