کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەیەکی تورکیش ئێرلاینز

فڕۆکەیەکی تورکیش ئێرلاینز

ئابووری

هێڵەکانی تورکیا گەشتەکانیان بۆ ئێران راگرت

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

22-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی22-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

هەریەک لە هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیش ئێرلاینز، پێگاسوس و ئەی جێت، بەهۆی دەستپێکردنی سزا نوێیەکانی ئەمریکاوە، سەرجەم گەشتەکانیان بۆ ئێران و بە پێچەوانەوە راگرت. بەپێی زانیارییەکان، راگرتنی گەشتەکان لانیکەم تاوەکو ئاداری ساڵی 2027 بەردەوام دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی تورکیا، لە رۆژی 21ی ئەیلوولەوە، هاوکات لەگەڵ جێبەجێکردنی سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆسەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران، سێ کۆمپانیای گەورەی فڕۆکەوانیی تورکیا گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە هەڵوەشاندووەتەوە.

لە ماڵپەڕی فەرمیی (تورکیش ئێرلاینز) و کۆمپانیای (ئەی جێت) هیچ گەشتێک بۆ ئێران تاوەکو مانگی ئاداری ساڵی 2027 نییە. هاوکات، هێڵی ئاسمانیی (پێگاسوس) سەرجەم گەشتەکانی ئێرانی لە سیستمی بڕینی بلیتی ئۆنلاینی خۆیدا سڕیوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی دەربارەی گەشتەکان لە ماڵپەڕی فەرمیی ئەو هێڵە ئاسمانییە تورکییانە نابینرێت.

پێشتر هێڵی ئاسمانیی ماهان ئەیری ئێرانی رایگەیاندبوو، لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی تورکیا، لە رۆژی 21ی ئەیلوولەوە هەموو گەشتەکانی بۆ تورکیا رادەگرێت.

ئەم رێکارە دارایی و ئەمنییانەی تورکیا لە کاتێکدایە کە واشنتن گوشارە ئابووری و سزاکانی بۆ سەر تاران زیاتر کردووە.

لە لایەکی دیکەوە لە 19ی ئەیلوولی 2026، دەستەی رێکخستن و چاودێریی بانکیی تورکیا بە فەرمی مۆڵەتی کارکردنی لقی ئیستەنبووڵی (بانک میللەت) هەڵوەشاندەوە و هۆکارەکەشی بە "هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی سیستمی دارایی" ناوبراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە