کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فۆ تۆ : بڵند تاهیر

فۆ تۆ : بڵند تاهیر

ئابووری

لە حەوت مانگدا عێراق 20 تریلیۆن دینار قەرزی نێوخۆیی کردووە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

قەرزی نێوخۆیی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 109 تریلیۆن دینار و تەنیا لە ماوەی دوو مانگدا ئەو قەرزە سێ تریلیۆن دینار و لە حەوت مانگدا 20 تریلیۆن دینار زیادی کردووە.


بەگوێرەی ئاماری مانگانەی بانکی ناوەندی عێراق، قەرزی نێوخۆیی عێراق تاوەکو 31ی مانگی تەممووزی رابردوو گەیشتووەتە 109 تریلیۆن و 516 ملیار و 461 ملیۆن دینار. 

ئەو قەرزە بەراورد بە مانگی پێش خۆی سێ تریلیۆن و 444 ملیار و 262 ملیۆن دینار زیادی کردووە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو قەرزە نێوخۆییەی عێراق کردوویەتی بۆ کورتهێنانی مووچە و خەرجییەکانی دیکەی حکومەت بووە".

عێراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 10 تریلیۆن دینارە بۆ خەرجییەکانی، کە زیاتر لە حەوت تریلیۆن دیناری بۆ مووچەیە.

ئامارەکە دەریخستووە، لە سەرەتای ئەم ساڵ عێراق 89 تریلیۆن و 515 ملیار دینار قەرزدار بووە، بەڵام لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڕی قەرزەکە زیادی کردووە بۆ 109 تریلیۆن و 516 ملیار دینارم واتە لە ماوەی حەوت مانگدا 20 تریلیۆن و یەک ملیار و 632 ملیۆن دیناری لە نێوخۆدا قەرز کردووە. 

وەزارەتی دارایی زۆربەی ئەو پارەیەی لە بانکی ناوەندی قەرز کردووە، کە 72.4 تریلیۆن دینارە.

ئەو دۆخی قەرزە پەیوەندیدارە بە دابەزینی داهاتی هەناردەی نەوتی عێراق بەهۆی جەنگ و داخستنی تەنگەی هورمز. 

مانگی ئابی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتە 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوت، لەکاتێکدا بەر لە جەنگ رۆژانە زیاتر لە 3.2 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.

جەمال کۆچەر رایگەیاند، مانگی ئەیلوول دۆخی دارایی عێراق باشتر دەبێت لە مانگەکانی دیکە لەبەر دوو هۆکار؛ کە یەکەم بڕی نەوتی فرۆشراو زیاتر بووە و نرخی نەوتیش بەرزبووەتەوە، بەڵام بە گوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، ئەوە مانای ئەوە نییە کە پێویستی عێراق بە داهات پڕ بووبێتەوە، تاوەکو هەناردە نەگاتە نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل و ئەو بڕەش چەند مانگێک بەردەوام نەبێت، دۆخەکە ئاسایی نابێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

ئۆنسەیەکی زێڕ لە نزیک 3720 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد
ئابووری19-11-2026

ئەنسرۆپیک گەورەترین دەستپێکی لە مێژووی بازاڕی پشکەکاندا تۆمارکرد

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
ئابووری19-11-2026

نرخی نەوتی برێنت لە نزیک 92 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە