کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بریکارێکی فرۆشتنی گاز. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

بریکارێکی فرۆشتنی گاز. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

نرخی گازی بازرگانی بەرزبووەوە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

06-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن06-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی
ئابووری22-11-2026

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە
ئابووری22-11-2026

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری22-11-2026

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی کوردستان، نرخی گازی بازرگانیی ماڵان بەرزبووەوە.


لە 2ی ئەم مانگەوە بەهۆی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی کە سەرچاوەی سەرەکیی گازی هەرێمی کوردستانە، بەرهەمهێنانی گاز نزیکەی 30% کەم بووەتەوە.

بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ لیترێک گازی بازرگانی بە 730 بۆ 750 دینارە، بەڵام پێش کەمبوونەوەی بەرهەم 650 دینار بوو، بەگشتی لیترێک 75 بۆ 100 دینار بەرزبووەتەوە".

پێش کەمبوونەوەی بەرهەمی گازی کێڵگەی کۆرمۆر، گازی بازرگانی لە هەولێر لیتری لەنێوان 600 بۆ 650 دینار بوو. ئەمڕۆ دووشەممە، جەنگی مەجید، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر بە رووداوی گوت: "ئەمڕۆ لیتری بە 710 دینارە".

هەر بوتڵێک گازی ماڵان نزیکەی 22 لیتری تێدەکرێت، بەگوێرەی نرخی ئەمڕۆ، یەک بوتڵی بازرگانی لە سلێمانی نزیکەی 16 هەزار دینارە و لە هەولێر 15 هەزار و 500 دینارە.

عومەر عەبدوڵڵا، بەرپرسی دابەشکردنی گاز لە سلێمانی، ئەمڕۆ بە رووداوی گوت: "گازی باش کۆگە کراوە، تاوەکو دوو مانگی دیکەش چاکسازی کۆرمۆر تەواو نەبێ ئێمە کێشەی دابەشکردنی گازی ماڵانمان نابێ".

لەبارەی نرخی بەنزینیشەوە، بەهمەن شێخ قادر گوتی: "نرخی بەنزینی نۆرماڵ هەر لیترێکی 50 دینار دابەزیوە و ئێستا لیتری بە هەزار و 150 دینارە و جێگیرە".

هەروەها جەنگی مەجید گوتی: "نرخی بەنزین چەند رۆژێکە لە ئاستێکدا وەستاوە و لیتری نۆرماڵی بازرگانی بە هەزار و 395 دینارە".

مانگی رابردوو نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە سلێمانی هەزار و 200 دینار و لە هەولێر هەزار و 750 دینار بوو.

جگە لە بەنزینی بازرگانی، رۆژانە لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان بەنزینی نۆرماڵ بە نرخی پاڵپشتیکراو دابەش دەکرێ لیتری بە 750 دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی
ئابووری22-11-2026

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە
ئابووری22-11-2026

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری22-11-2026

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە