کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فۆتۆ: بڵند تاهیر

فۆتۆ: بڵند تاهیر

ئابووری

لیژنەیەکی باڵا زەویی چێنراو و گەنمی وەرگیراوی هەرێمی کوردستان یەکلا دەکاتەوە

هەستیار قادر

هەستیار قادر

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی
ئابووری22-11-2026

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە
ئابووری22-11-2026

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری22-11-2026

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە


رووداو دیجیتاڵ 


لیژنەیەکی باڵای نێوان هەولێر و بەغدا، رووبەری زەویی نێو پلانی کشتوکاڵی و بڕی گەنمی وەرگیراوی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتوو یەکلا دەکاتەوە.

لە 6ى تشرینی یەکەمەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رووبەری زەویی نێو پلانی کشتوکاڵی بۆ ساڵی داهاتوو یەکلا کردەوە، کە بە گەنم دەچێنرێت و زیاتر لە چوار ملیۆن دۆنمە بەبێ هەرێمی کوردستان.

قوسەی حەتاب، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: لیژنەیەکی باڵا کە وەزیری کشتوکاڵ سەرۆکایەتی دەکات و نوێنەرانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی تێدایە، رووبەری زەویی چێنراو بە گەنم لە چوارچێوەی پلانی کشتوکاڵی و بڕی ئەو گەنمەش یەکلا دەکاتەوە کە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، لیژنەکە کۆنووسێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرز دەکاتەوە بۆ پەسندکردنی.

ئەو لیژنەیە کە بە لیژنەی فەرمانی دیوانیی ژمارە 39 ناسراوە، لە ساڵی 2025 لەنێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوو لای تێدایە بۆ یەکلاکردنەوەی پرسەکانی تایبەت بە پلانی کشتوکاڵی و بڕی گەنمی وەرگیراو.

رزگار حەمەد خدر، راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، چاوەڕێی کۆبوونەوەی لیژنە باڵاکەین بۆ یەکلاکردنەوەی رووبەری زەویی نێو پلانی کشتوکاڵی، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی سێ ملیۆن زەویی شیاو چێنراون بە گەنم، کە 1.1 ملیۆن دۆنمی بەراوە.

بۆ ئەم ساڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق 400 هەزار تۆن گەنمی نێو پلانی کشتوکاڵی و 182 هەزار تۆنی دەرەوەی پلانی لە هەرێمی کوردستان وەرگرت.

راوێژکارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی، هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 900 هەزار تۆن گەنمە و توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 1.5 ملیۆن تۆنە.

بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەر تۆنێک گەنمی ناو پلانی کشتوکاڵی بە 700 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند: پلانی کشتوکاڵی بۆ ساڵی داهاتوو فراوان کراوە، جگە لە گەنم، برنج و گەنمەشامی گرتووەتەوە، رووبەری دێمی زیاد کراوە بۆ 2.4 ملیۆن دۆنم کە زۆرینەیان لە سنووری کەرکووک و نەینەوایە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی
ئابووری22-11-2026

بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بۆ 167 هەزار و 900 دینار دابەزی

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە
ئابووری22-11-2026

لە کرماشان یەکەمین بازاڕچەی فرۆشتنی کاڵا بە مایەی خۆی دەکرێتەوە

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری22-11-2026

لە دوو رۆژدا نرخی مسقاڵێک زێڕ 42 هەزار دینار بەرزبووەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە