کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆلار و دینار. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دۆلار و دینار. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

بەهای دۆلار بەرامبەر دینار کەمێک دابەزی

ژینەر ستار

ژینەر ستار

10-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار10-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گازی بازرگانی نرخەکەی 18 هەزارە؛ قایمقامی شارەکان دڵنیایی دەدەن لە گازی ماڵان
ئابووری24-11-2026

گازی بازرگانی نرخەکەی 18 هەزارە؛ قایمقامی شارەکان دڵنیایی دەدەن لە گازی ماڵان

بڕیارێکی حکومەتی عێراق نرخی شیش و چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە
ئابووری24-11-2026

بڕیارێکی حکومەتی عێراق نرخی شیش و چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد
ئابووری24-11-2026

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

رووداو دیجیتاڵ

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار کەمێک بەرزبووەوە و ئێستا 100 دۆلار بە 164,000 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێ. گوتەبێژی بازاڕی دراوەکەی هەولێر دەڵێ، هاونیشمانییەکی زۆر دۆلاریان کڕیوە و دەیانەوێ بیفرۆشنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2026 کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە رووداوی گوت، "بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەهای دینار بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک 100 دۆلار بە 164,400 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێ."

سەبارەت بە هۆکاری ئەم دابەزینەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، کەیفی خۆشناو روونی کردەوە، لە رۆژانی رابردوودا هاونیشتمانییەکی زۆر روویان لە بازاڕ کرد و دۆلاریان کڕی، بەڵام ئێستا کە دۆخەکە جێگیرە، هاونیشتمانییان دۆلارەکانیان دەفرۆشنەوە، ئەمەش وای کردووە خواست لەسەر دۆلار کەم بێت و 100 دۆلار دوو هەزار و 300 دینار دابەزێ.

رۆژی چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا نرخی فەرمیی فرۆشتنی دۆلار دەستکاری بکات، ئەمەش شڵەژانێکی زۆری لە بازاڕەکانی دراو دروستکرد و بەهای 100 دۆلار لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 170 هەزار دینار.

هەر ئەمڕۆ شەممە، سۆکار ئازار، خاوەنی نووسینگەی دراو لە سلێمانی بە رووداوی گوت، "لە دوو رۆژدا بەهای 100 دۆلار سێ هەزار و 200 دینار دابەزیوە و گەیشتووەتە 163،750 هەزار دینار."

سۆکار ئازاد گوتیشی، "ئەو قەرەباڵخییەی چەند رۆژی رابردوو لە بازارەکان دروستبوو، کۆتایی هاتووە. ئێستا هاونیشتمانییان دەزانن بەهای دینار رووی لە بەرزبوونەوەیە، دێن و دۆلارەکانیان دەفرۆشنەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

گازی بازرگانی نرخەکەی 18 هەزارە؛ قایمقامی شارەکان دڵنیایی دەدەن لە گازی ماڵان
ئابووری24-11-2026

گازی بازرگانی نرخەکەی 18 هەزارە؛ قایمقامی شارەکان دڵنیایی دەدەن لە گازی ماڵان

بڕیارێکی حکومەتی عێراق نرخی شیش و چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە
ئابووری24-11-2026

بڕیارێکی حکومەتی عێراق نرخی شیش و چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد
ئابووری24-11-2026

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە