کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دووکانێکی مریشک فرۆشی لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دووکانێکی مریشک فرۆشی لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئابووری

وەزارەتی کشتوکاڵ: بەرزبوونەوەی نرخی مریشک پەیوەندیی بە بەهای دۆلارەوە نییە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

10-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین10-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی مسقاڵێک زێڕ 26 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری27-11-2026

نرخی مسقاڵێک زێڕ 26 هەزار دینار بەرزبووەوە

داخستنی سێماڵکا کاریگەریی کردە سەر بازاڕی میوە
ئابووری27-11-2026

داخستنی سێماڵکا کاریگەریی کردە سەر بازاڕی میوە

وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران نرخی گەنمی بۆ ساڵی داهاتوو دیاریکرد
ئابووری26-11-2026

وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران نرخی گەنمی بۆ ساڵی داهاتوو دیاریکرد

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی کیلۆیەک مریشک 500 دینار زیادی کردووە، هۆکارەکەشی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانی پێشووی خاوەن کێڵگەکان دەگەڕێنێتەوە.


رۆژی شەممە، 10ـی تشرینی یەکەمی 2026، فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چەند رۆژێکە نرخی مریشک قۆناخ بە قۆناخ 500 دینار بەرزبووەتەوە".

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی مریشک فیراس سدیق گوتی: "ئەم بەرزبوونەوەیە ئاساییە، چونکە لە ماوەی رابردوودا نرخەکەی هێندە کەم بوو کە خاوەن کێڵگەکان بە زەرەر دەیانفرۆشت، بەوهۆیەوە هەندێکیان وازیان هێنا، ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ".

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ دەڵێ، بەهای دراو کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر نرخەکان دەبێت بەڵام بۆ ئێستا نا و گوتی: "ئێستا کیلۆیەک مریشک لە پەلەوەرخانەکان بە 2400 دینار دەفرۆشرێت، لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو نرخەکەی لەنێوان 2000 بۆ 2200 دینار بوو؛ ئەم بەرزبوونەوەیەش پەیوەندی بە نرخی دۆلار نییە، چونکە ئەو مریشەکی هەیە پێش بەزربوونەوەی نرخی دۆلار پێگەیشتووە، پەیوەندی بە زیانی پێشووترەوە هەیە".

بەرزبوونەوەی نرخی مریشک لە کاتێکدایە، رۆژی 8ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا وەرگرتنی باج و رسووماتی گومرگی لەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکانی وەک هێلکە، مریشک و گۆشت دوابخرێت، بەڵام سەرەڕای بڕیارەکە نرخەکان لە بازاڕدا دانەبەزین و بە پێچەوانەوە روویان لە بەرزبوونەوە کرد.

دوای بڕیارەکە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە لێکەوتەکانی دواخستنی سەندنەوەی باج لەسەر هێلکە و مریشکی هاوردەکراو دا و داوای پێداچوونەوەی بەپەلەی کرد، بەو پێیەی پێیوایە لابردنی باج لەسەر بەرهەمی هاوردەکراو بازاڕی ناوخۆیی دەخنکێنێت، زیانێکی دارایی قورس بە کەرتی پەلەوەر دەگەیێنێت و دەبێتە هۆی خستنەمەترسیی دەیان هەزار هەلی کار.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە هەرێمی کوردستان 1995 پەلەوەرخانە هەن کە ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک بەخێودەکەن. بەرهەمی ساڵانەی گۆشتی مریشک دەگاتە نزیکەی 250 هەزار تۆن، لە کاتێکدا پێداویستیی ناوخۆ ساڵانە 146 هەزار تۆنە؛ بەمەش ساڵانە نزیکەی 104 هەزار تۆن گۆشتی مریشک لە پێداویستیی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان زیادە.

بابەتی پەیوەندیدار

نرخی مسقاڵێک زێڕ 26 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری27-11-2026

نرخی مسقاڵێک زێڕ 26 هەزار دینار بەرزبووەوە

داخستنی سێماڵکا کاریگەریی کردە سەر بازاڕی میوە
ئابووری27-11-2026

داخستنی سێماڵکا کاریگەریی کردە سەر بازاڕی میوە

وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران نرخی گەنمی بۆ ساڵی داهاتوو دیاریکرد
ئابووری26-11-2026

وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران نرخی گەنمی بۆ ساڵی داهاتوو دیاریکرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە