رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ لە بازاڕی ئازاد دا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر تمەن بەراورد بە دوێنێ بە جێگیری مایەوە. دۆلاری ئەمریکی رۆژی پێشتر بەراورد بە پێرێ بە بڕی 500 تمەن (بە رێژەی 0.19%) دابەزی و گەیشتە 266,200 تمەن. ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەم، تاوەکو ئێستا نرخی 266,200 تمەنەکەی دوێنێ وەک خۆی پارێزراوە و بێ گۆڕانکاری ماوەتەوە.
لە 24 کاژێری رابردوودا، بەرزترین نرخی دۆلاری ئەمریکی 266,900 تمەن و نزمترین نرخیش کە مامەڵەی پێوەکرابێت 264,700 تمەن بووە. بەهای ئێستای دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو 2.38% دابەزینی بەخۆوە بینیوە؛ بەڵام لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بە کۆی گشتی بە رێژەی 46.91% بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.
پسپۆڕانی ئابووری پێیان وایە لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەشدا بازاڕ بە وریاییەوە ئاراستەی خۆی دیاری دەکات. ئەوان ئاماژە بەوە دەکەن ئەگەر هیچ هەواڵێکی نوێ لەبارەی تووندبوونەوەی گرژییە سەربازییەکان بڵاونەبێتەوە و بانکی ناوەندییش بتوانێت خستنەڕووی دراو بە شێوەیەکی کاریگەر بپارێزێت، ئەوا نرخی دۆلار دەرفەتی ئەوەی دەبێت لە مەودای 263 بۆ 265 هەزار تمەندا هەڵبکێشێت؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە گەڕانەوەیەکی بەردەوام بۆ نێو کەناڵی 266 هەزار تمەن، رووبەڕووی بەربەستی لاوازبوونی خواست و وریایی مامەڵەکاران دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا، بڵاوبوونەوەی هەواڵی نوێ لەبارەی فراوانبوونی شەڕ، زیادبوونی سنووردارکردنی بازرگانی یاخود تووندتربوونی گوشارە سیاسییەکان، دەتوانێت "خواستی خۆپارێزی" سەرلەنوێ چالاک بکاتەوە. لە بارودۆخێکی لەم شێوەیەدا، تێپەڕاندنی مەودای 265 هەزار تمەن و جووڵەی نرخ بەرەو کەناڵی 266 هەزار تمەن دوور لە چاوەڕوانی نابێت؛ سەرەڕای ئەوەش، تاوەکو ئاماژەی دەرکەوتنی خواستێکی بەهێز لە بازاڕدا نەبینرێت، ناکرێت باس لە دەستپێکردنی رەوتێکی بەرزبوونەوەی بەردەوام لە بازاڕی دراودا بکرێت.
.webp&w=3840&q=75)


