رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕ 17 هەزار دینار بەرزبووەوە.
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی 13-11-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بووە بە 947 هەزار دینار".
دوێنێ مسقاڵێک زێڕ دابەزی بۆ 930 هەزار دینار. نرخی ئەمڕۆ لەسەر بنەمای ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و 903 دۆلار دیاریکراوە، لە کاتێکدا دوێنێ ئۆنسەیەک بە سێ هەزار و 859 دۆلار بوو.
عەبدوڵڵا ئەکرەم گوتی، ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 991 هەزار دینار و عەیاری 18 بە 811 هەزار دینارە.
ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دەنگۆی دەستپێکردنەوەی هێرش دژی ئێران و بەردەوامیی داخرانی تەنگەی هورمز بە هۆکاری سەرەکیی ناجێگیریی بازاڕی زێڕ دادەنرێن.
نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕ ئەمڕۆ هەینی 13-11-2026 بەمشێوەیەیە:
- عەیاری 14 بە 631 هەزار دینارە.
- عەیاری 12 بە 541 هەزار دینارە.
- عەیاری نۆ بە 405 هەزار دینارە.



