رووداو دیجیتاڵ
بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 لە هەولێر 37 هەزار دینار دابەزی.
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی 20-11-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 885 هەزار دینارە."
دوێنێ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 922 هەزار دینار بوو، ئەمڕۆ یەک مسقاڵ 37 هەزار دینار دابەزیوە.
بەگوێرەی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر، ئەمڕۆ مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 927 هەزار دینارە، عەیار 18 بە 759 هەزار دینار، عەیار 14 بە 590 هەزارە و عەیار 12 بە 506 هەزار دینارە.
دوێنێ نرخی زێڕ بەم شێوەیە بوو:
عەیار 21 بە 922 هەزار دینار
عەیار 22 بە 965 هەزار دینار
عەیار 18 بە 790 هەزار دینار
عەیار 14 بە 614 هەزار دینار
عەیار 12 بە 526 هەزار دینار
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بە 3573 دۆلارە، لەکاتێکدا دوێنێ بە 3732 دۆلار بوو.
هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ زۆرن، لەوانە؛ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، بەرزکردنەوەی رێژەی سوود و ئامارەکانی هەلی کار لە ئەمریکا و گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان.



