کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئابووری

خۆشییەکەی گەڕانەوەی هوانگ تەنیا رۆژێکی خایاند و پشکەکانی تەکنەلۆژیا لە ئەمریکا و ئاسیا داڕمان

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گازی بازرگانی نرخەکەی 18 هەزارە؛ قایمقامی شارەکان دڵنیایی دەدەن لە گازی ماڵان
ئابووری24-11-2026

گازی بازرگانی نرخەکەی 18 هەزارە؛ قایمقامی شارەکان دڵنیایی دەدەن لە گازی ماڵان

بڕیارێکی حکومەتی عێراق نرخی شیش و چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە
ئابووری24-11-2026

بڕیارێکی حکومەتی عێراق نرخی شیش و چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد
ئابووری24-11-2026

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

رووداو دیجیتاڵ


ئەو شەپۆلی گەشبینییەی دوای گەڕانەوەی جێنسن هوانگ بۆ سەرۆکایەتیی کۆمپانیای ئێنڤیدیا بازاڕەکانی گرتبووەوە، تەنیا یەک رۆژی خایاند و جارێکی دیکە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا رووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی فرۆشتن و دابەزین بوونەوە، ئەمەش بەهۆی ترس و نادڵنیایی لەبارەی داهاتووی وەبەرهێنانەکانی ژیریی دەستکرد و بەردەوامیی لێکۆڵینەوە ئەمنییەکانە.


دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە 24-11-2026 بازاڕەکانی ئاسیا بەهۆی هەواڵی گەڕانەوەی هوانگەوە بەرزبوونەوەیەکی مێژووییان تۆمار کرد، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 25-11-2026 پێنوێنە سەرەکییەکانی ئەو کیشوەرە بە ئاڕاستەی پێچەوانەدا داڕمان و قازانجەکانی رۆژی پێشوویان لەدەستدا.


ئامارەکانی داڕمانی بازاڕەکانی ئاسیا و وۆڵ ستریت


شرۆڤەکاران ئاماژە بەوە دەکەن، نیگەرانییەکی زۆر هەیە لەسەر ئەوەی ئایا ئەو سەرمایە زەبەلاحەی دەخرێتە نێو ژێرخانی ژیریی دەستکردەوە هیچ قازانجێکی گونجاوی لێدەکەوێتەوە یان نا. ئەمەش وایکرد پشکەکان بەم شێوەیە داببەزن:


لە بازاڕەکانی ئاسیا (بەیانیی چوارشەممە)

(تایوان): بۆرسە 8٪ داڕما (دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە 9٪ بەرزببوونەوە).

سیئۆل (کۆریای باشوور): کۆسپی 5.4٪ دابەزی و گەیشتە 4,738.29 خاڵ (دوای بەرزبوونەوەی زیاتر لە 6٪ لە رۆژی پێشوودا)، زۆرترین زیان بەر کۆمپانیاکانی ئێس کەی هاینیکس و سامسونگ کەوت.

تۆکیۆ (ژاپۆن): پێنوێنی نیکەی 3.3٪ دابەزی و گەیشتە 56,710.43 خاڵ (دوای بەرزبوونەوەی 3.9٪ لە رۆژی سێشەممەدا).

شەنگەهای (چین): پێنوێنی کۆمپۆزیت 0.9٪ دابەزی و گەیشتە 3,517.12 خاڵ، هەروەها بۆرسەکانی سیدنی و سەنگاپوورەش شەپۆلی فرۆشتنی چڕیان بەخۆوە بینی.

هۆنگ کۆنگ: بە پێچەوانەی بازاڕەکانی دیکەوە، پێنوێنی هانگ سێنگ 1.1٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 22,461.90 خاڵ، بەتایبەت دوای ئەوەی پشکەکانی کۆمپانیای شاومی 8٪ بازدانیان تۆمار کرد بەهۆی گەشبینی بە فرۆشی مۆبایلە ئاستبەرزەکانی.


لە بازاڕەکانی ئەمریکا و ئەورووپا (داخستنی دوێنێ شەو)


ئێنڤیدیا: دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە زیاتر لە 31٪ بەرزببووەوە، نزیکەی 6٪ـی بەهاکەی لەدەستدا.


ئەنترۆپیک: پشکەکانی کۆمپانیا زەبەلاحەکەی بواری ژیریی دەستکرد 6.5٪ دابەزین و هاتنە خوار نرخی خستنەڕووی سەرەتایی (IPO)ـی هەفتەی رابردوویان کە 83 دۆلار بوو.

کۆمپانیاکانی دیکەی چیپ: هەریەک لە (AMD)، (Intel) و (Micron) گورزی گەورەیان بەرکەوت.


پێنوێنە سەرەکییەکان: ناسداک 1.5٪ و ئێس پی 0.5٪ دابەزین؛ لە بەرامبەردا پێنوێنی داو جۆنز 0.9٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 50,018.70 خاڵ، چونکە وەبەرهێنەران سەرمایەکانیان لە تەکنەلۆژیاوە بۆ کەرتەکانی دیکە گواستووەتەوە. پێنوێنی (FTSE 100)ـی لەندەنیش 0.1٪ دابەزی و لە 10,467.07 خاڵ داخرا.


نرخی نەوت و دراوەکان


لە بازاڕی وزەدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس 1.1٪ دابەزی و گەیشتە 81.18 دۆلار، هەروەها نەوتی خاوی برێنت 1٪ دابەزی و گەیشتە 90.53 دۆلار.


لە بازاڕی دراوەکانیشدا، نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار بۆ 1.0961 دۆلار و پاوەند بۆ 1.3109 دۆلار دابەزی، لە کاتێکدا دۆلار بەرامبەر یەنی ژاپۆنی بەرزبووەوە بۆ 159.27 یەن.


ستیڤن ئینێس، لە کۆمپانیای (SPI Asset Management)، دۆخەکەی بە "بازدانەوەیەکی کاتی" لە قەڵەم دا و گوتی: "وەبەرهێنەرە پیشەگەرەکان دیارە ئەو دەرفەتەیان قۆستووەتەوە کە بە گەڕانەوەی جێنسن هوانگ رەخسا بۆ ئەوەی خۆیان لە پشکەکانی تەکنەلۆژیا رزگار بکەن نەک دووبارە بیانکڕنەوە."


لە لایەکی دیکەوە، جەیسن وۆنگ لە بانکی (BNZ) ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای گەڕانەوەی هوانگ، کێشە سەرەکییەکان هێشتا وەک سێبەر بەسەر کەرتی ژیریی دەستکردەوەن، لەوانە نەبوونی دڵنیایی لە گەڕانەوەی قازانجی وەبەرهێنانەکان و مەترسیی سەپاندنی رێکاری یاسایی نوێ لە ساڵی داهاتوودا.


ئێنڤیدیا هێشتا لە ژێر لێکۆڵینەوەی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) و کۆنگرێسی ئەمریکادایە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی کۆمپانیا چینییەکان بۆ دەستگەیشتن بە پێشکەوتووترین چیپەکانی.


بڕیاریشە ئەمڕۆ چوارشەممە داتاکانی تایبەت بە هەڵاوسان لە ئەمریکا بڵاوبکرێنەوە، کە رۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان دەبێت لە بڕیاری مانگی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی سوود.

بابەتی پەیوەندیدار

گازی بازرگانی نرخەکەی 18 هەزارە؛ قایمقامی شارەکان دڵنیایی دەدەن لە گازی ماڵان
ئابووری24-11-2026

گازی بازرگانی نرخەکەی 18 هەزارە؛ قایمقامی شارەکان دڵنیایی دەدەن لە گازی ماڵان

بڕیارێکی حکومەتی عێراق نرخی شیش و چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە
ئابووری24-11-2026

بڕیارێکی حکومەتی عێراق نرخی شیش و چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان بەرز دەکاتەوە

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد
ئابووری24-11-2026

عێراق و میسر 11 رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە