کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
ئابووری

بانکی ناوەندی بانکەکان پابەند دەکات بە کردنەوەی هەژمار بۆ بازرگانە بچووکەکان

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

28-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد28-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بووژانەوەی بازاڕەکان بەردەوام دەبێت؟
ئابووری28-11-2026

بووژانەوەی بازاڕەکان بەردەوام دەبێت؟

نرخی مسقاڵێک زێڕ 26 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری27-11-2026

نرخی مسقاڵێک زێڕ 26 هەزار دینار بەرزبووەوە

داخستنی سێماڵکا کاریگەریی کردە سەر بازاڕی میوە
ئابووری27-11-2026

داخستنی سێماڵکا کاریگەریی کردە سەر بازاڕی میوە

رووداو دیجیتاڵ


پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بانکەکانی عێراق پابەند دەکات بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ بازرگانە بچووکەکان و ئاسانکاریکردن بۆ حەواڵە دەرەکییەکانیان، هۆشداریش دەدات کە سزای دارایی بەسەر ئەو بانکانەدا دەسەپێنن کە مامەڵەی بازرگانان پەکدەخەن.


نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ شەممە 28-11-2026 لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، نزار ناسر، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە کۆبوونەوەی کارگێڕیی بانکەکە لەگەڵ بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) و بانکە تایبەتە کاراکانی عێراق، رێنمایی دەرکردووە بۆ پابەندکردنی بانکە کاراکانی عێراق بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ بازرگانە بچووکەکان و بەردەوام بوون لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان بۆیان.


بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاندووە: "بانکی ناوەندی رێکاری چاودێری و سزای دارایی بەرامبەر ئەو بانکانە دەگرێتەبەر کە دەسەلمێندرێ سەرپێچیی رێنماییەکانیان کردووە، یان بە مەبەست مامەڵەی بازرگانانیان پەکخستووە و دەستی دەستییان پێکردوون لە تەواوکردنیان."


هەر لەو چوارچێوەیەدا رێنمایی داوە بە ئاسانکاریکردن لە رێکارەکانی کردنەوە و کاراکردنی هەژمارەکان، هاوشانی ئاسانکردنی حەواڵە دەرەکییەکان و بەهێزکردنی دەسەڵاتی بانکەکان لە جێبەجێکردنیان، لەگەڵ پابەندبوونی بانکی ناوەندیی عێراق بە دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی پێویست بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو حەواڵانە.


بانکی ناوەندیی عێراق داوای لە سەرجەم ئەو بازرگانانەش کردووە کە مەرجەکانی کردنەوەی هەژمار و ئەنجامدانی حەواڵەی دەرەکییان تێدایە، بەڵام بەبێ پاساوی فەرمی رووبەڕووی رەتکردنەوەی کردنەوەی هەژمارە بانکییەکانیان، تەواونەکردنی مامەڵەکانیان یان پەکخستنی حەواڵەکانیان بوونەتەوە، سکاڵاکانیان لە رێگەی سەکۆی فەرمیی سکاڵاکانی بانکی ناوەندیی عێراقەوە پێشکێش بکەن، بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگیرێتەبەر و بەدواداچوون بۆ بانکە پەیوەندیدارەکان بکرێت.


لە راگەیێندراوەکەدا روونکراوەتەوە کە ئەم رێنماییانە لە چوارچێوەی سیاسەتی بانکی ناوەندیدا دێن بە ئامانجی فراوانکردنی بازنەی مامەڵەکردن لە رێگەی کەناڵە بانکییە فەرمییەکانەوە و مسۆگەرکردنی دادپەروەری لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان.


بابەتی پەیوەندیدار

بووژانەوەی بازاڕەکان بەردەوام دەبێت؟
ئابووری28-11-2026

بووژانەوەی بازاڕەکان بەردەوام دەبێت؟

نرخی مسقاڵێک زێڕ 26 هەزار دینار بەرزبووەوە
ئابووری27-11-2026

نرخی مسقاڵێک زێڕ 26 هەزار دینار بەرزبووەوە

داخستنی سێماڵکا کاریگەریی کردە سەر بازاڕی میوە
ئابووری27-11-2026

داخستنی سێماڵکا کاریگەریی کردە سەر بازاڕی میوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە