کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دۆلار و تمەن

دۆلار و تمەن

ئابووری

نرخی یەک دۆلار بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 300 هەزار تمەن

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

29-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

29-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئاراستەی زێڕ بەرەو نزمی یان بەرزییە؟ بەختیار عەبدولعەزیز ئاشکرای دەکات
ئابووری28-11-2026

ئاراستەی زێڕ بەرەو نزمی یان بەرزییە؟ بەختیار عەبدولعەزیز ئاشکرای دەکات

بانکی ناوەندی بانکەکان پابەند دەکات بە کردنەوەی هەژمار بۆ بازرگانە بچووکەکان
ئابووری28-11-2026

بانکی ناوەندی بانکەکان پابەند دەکات بە کردنەوەی هەژمار بۆ بازرگانە بچووکەکان

بووژانەوەی بازاڕەکان بەردەوام دەبێت؟
ئابووری28-11-2026

بووژانەوەی بازاڕەکان بەردەوام دەبێت؟

رووداو دیجیتاڵ


لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە، لە بازاڕی ئازادی تاراندا، نرخی دۆلاری ئەمریکی 5,400 تمەن یان بە رێژەی 1.83% بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە 299,900 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.


بەرزترین نرخی مامەڵەی دۆلاری ئەمریکی لە 24 کاژێری رابردوودا 299,900 تمەن و نزمترین نرخیشی 293,800 تمەن بووە. نرخی ئێستای دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە هەفتەی رابردوو 11.61% بەرزبووەتەوە؛ هاوکات لە ماوەی شەش مانگی رابردووشدا بەهای هەر دۆلارێک بە نزیکەی 72.65% بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.


بەپێی گوتەی شارەزایانی دارایی کە قسەیان بۆ ماڵپەری تیجارەت نیوزی ئێران کردووە، بەردەوامیی نیگەرانییەکان لەبارەی سزاکانی سەر دراو و سنووردارکردنە چاوەڕوانکراوەکان لە گواستنەوەی سەرچاوە داراییەکان، دەتوانێت پاڵپشتی لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بکات. بەڵام دەستوەردانەکانی بانکی ناوەندی و زیادکردنی خستنەڕووی دراو رەنگە رێگری لە تێپەڕاندنی خێرای ئەو بەربەستە دەروونییە بکات کە بەهای دۆلار لێی نزیکبووەتەوە کە 300 هەزار تمەنە لە بەرامبەر یەک دۆلاردا.


شارەزایانی ئابووری دەڵێن، ئەگەر هەواڵە سیاسییەکان لە ئاستی ئێستا بمێننەوە و بانکی ناوەندی بە خستنەڕووی ئامانجدار رێگری لە بەرزبوونەوەی خێرای نرخی دۆلار بکات، دۆلار دەتوانێت لەنێوان 295 بۆ 299 هەزار تمەندا گۆڕانکاری بەسەردا بێت. بەوپێیەش ئاستی 300 هەزار تمەن گرنگترین ئاستی بەردەم بازاڕ دەبێت و شێوازی کاردانەوەی مامەڵەکاران بەرامبەر بەم ئاستە، لە دیاریکردنی رێڕەوی کورتخایەنی نرخدا زۆر گرنگە.


بەپێچەوانەوە، بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەرێنی و توندکردنەوەی سزاکان، یاخود بەرزبوونەوەی خواستی خۆپارێزی، دەتوانێت زەمینە بۆ تێپەڕاندنی نرخی دۆلار بۆ ئاستی سەرووی 300 هەزار تمەن برەخسێنێت. لەم دۆخەدا، ئەگەری جووڵەی دۆلاری ئەمریکی بەرەو ئاستی 303 هەزار تمەن هەیە. هەروەها لە ئەگەری بەردەوامیی گوشاری کڕین و جێگیربوونی نرخ لەسەرووی ئەم ئاستەدا، رەنگە ئاستەکانی 310 بۆ 320 هەزار تمەن ببنە ئامانجی داهاتووی بازاڕ لە هەفتەکانی داهاتوودا، هەرچەندە بەدیهاتنی ئەم سیناریۆیە بەستراوەتەوە بە بەردەوامیی مەترسییە سیاسی و دراوییەکان.




بابەتی پەیوەندیدار

ئاراستەی زێڕ بەرەو نزمی یان بەرزییە؟ بەختیار عەبدولعەزیز ئاشکرای دەکات
ئابووری28-11-2026

ئاراستەی زێڕ بەرەو نزمی یان بەرزییە؟ بەختیار عەبدولعەزیز ئاشکرای دەکات

بانکی ناوەندی بانکەکان پابەند دەکات بە کردنەوەی هەژمار بۆ بازرگانە بچووکەکان
ئابووری28-11-2026

بانکی ناوەندی بانکەکان پابەند دەکات بە کردنەوەی هەژمار بۆ بازرگانە بچووکەکان

بووژانەوەی بازاڕەکان بەردەوام دەبێت؟
ئابووری28-11-2026

بووژانەوەی بازاڕەکان بەردەوام دەبێت؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە