رووداو - تەندروستی
بەرنامەی ئەمجارەی دکتۆر ئاراس لەبارەی ترێندە باوەکانی جوانکاری بوو، بەتایبەت جوانکارییەکانی رووخسار و پزیشکێکی پسپۆڕ باسی جۆرێکیان دەکات کە مەترسیدارە و دەڵێ، وادەکات کەسەکە تووشی شێرپەنجە ببێت.
د. شادی عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لەنێو بەرنامەکە گوتی، سپیکردنەوەی پێست یاخود ئەسمەرکردنی پێست مەترسیدارن و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەکەن یاخود گورچیلە و جگەر پەک دەخەن.
لەبارەی قژ و زووڵفی خاو یاخود رەنگەکانی قژبۆیەکردن، د. شادی گوتی: تا بۆیەی قژ رەنگی کاڵتر بێت، زیانی زیاتر بە قژ و پێستی سەر دەگات، چونکە ئۆکسجینێکی زیاتر پێویستە تاوەکو رەنگی قژەکە کاڵ تر دەبێتەوە تا دێتە ئاستی بۆیە رەنگکاڵەکە.
بەشێک لە ترێندەکان باسی گەورەکردنی سینگە؛ ''ئەوە جوانکارییەکی زیاد لە پێویست و زێدەڕۆییە''. دواتر باسی ئەوەش کرا کە پێشان قەڵەوی و باسکی ئەستوور باو بوو، بەڵام ئێستا پێچەوانە بووەتەوە.
باسی ماکیاژ دەکرێت و دکتۆر ئاراس و میوانەکەی هەردووکیان جەخت لەوە دەکەنەوە، زۆرکەس هەن بە ماکیاژ جۆرێکە و بە بێ ماکیاژ جۆرێکی دیکەیە، هەر بۆیە کۆکن لەسەر ئەوەی ماکیاژ لە سنووری خۆیدا بکرێت و زێدەڕۆیی تێدا نەکرێت.
جۆرێکی جوانکاریی چەناگەی خانمانیش باس کرا کە پێی دەڵێن، ''چەناگەی تێکساس'' کە دەبێتە هۆی پیربوونی پێست و بەپیاوبوونی رووخسار.
باس باسی جومگە تەقاندنە
بەشێکی دیکەی بەرنامەکە باسی جومگە تەقاندنە و پارێز کەریم، چارەسەرکاری سرووشتی رایدەگەیێنێت: دەشێت کەسێکی ئاسایی مانگی دوو جار یاخود دوو مانگ جارێک بیکات، تەنیا بەشێک لە ئاسوودەیی دەروونی بەدەستدەهێنێت و وزەی باشتر دەکات. سوودەکەشی لە بڕبڕەکانی پشتدا رەنگدەداتەوە نەک تەقاندنی دەست و پەنجەکان.
بەگوتەی پارێز کەریم، ئەوانەی کێشەی رۆیشتن یاخود هەناسەتەنگییان هەیە، هەروەها ئەوانەشی کێشەی جووڵەی جومگەیان هەیە بە تەقاندن دەشێت چارەسەر بکرێن.
تەواوی بەرنامەکە لێرەوە ببینە
هۆشداریشی دا کە خانمانی دووگیان، (تووشبووانی کێشەکانی دەماری، ئەوانەی پلاتینیان لە جومگەکانیاندا هەیە، تووشبووانی پووکانەوەی ئێست و تووشبووانی شێرپەنجە ناتوانن ئەم تەقاندنەیان بۆ بکرێت).

