رووداو-تەندروستی
ویلایەتە یەکگرتووەکان، بڕێک دەرمانی تاقیکاریی دژی ڤایرۆسی ئبۆلای ناردووە، ئەم دەرمانە لە تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندا بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت لە کۆنترۆڵکردنی ئەو شەپۆلە ڤایرۆسە ئبۆلایەی کە لەو وڵاتەدا بڵاوبووەتەوە.
گوتەبێژێکی وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا رایگەیاند، دەرمانەکە کە لەلایەن کۆمپانیای Mapp Biopharmaceutical بەرهەمهێنراوە، هەروەها بۆ پێشخستنی تاقیکردنەوەیەکی کلینیکی لە ناوچەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەدا بەردەست دەکرێت. ئەمەش گۆڕانکارییە لە هەڵوێستی پێشووتری ئەمریکا کە تەنیا بۆ هاووڵاتییانی خۆی دابینی دەکرد.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) رایگەیاندووە، بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا تاقیکردنەوەی چارەسەر و دەرمانە خۆپارێزییەکان دەستپێبکات، دەرمانی کۆمپانیای Mapp و دوو دەرمانی دژەڤایرۆسی کۆمپانیای Gilead Sciences چاوەڕوان دەکرێت لە یەکەمین دەرمانەکان بن کە تاقیدەکرێنەوە.
تاوەکو ئێستا هیچ ڤاکسین و چارەسەرێکی پەسندکراو بۆ جۆری "بوندیبوگیۆ"ی ئبۆلا نییە، کە زیاتر لە هەزار هەڵگری ڤایرۆسەکە هەیە و زیاتر لە 250 حاڵەتی گیانلەدەستدان لە کۆنگۆ بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمار کراوە.

.png&w=3840&q=75)

