رووداو-تەندروستی
چێن لێی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گەلیی چێنگدوی دووەمی سەر بە زانکۆی سیچوان رایگەیاند، توێژینەوەکانیان لەسەر پەرکەمی خانمان وایکردووە کە ئێستا نەخۆشانی پەرکەم بتوانن بە سەلامەتی منداڵیان ببێت.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گەلیی چێنگدو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان ئەندامی "رێکخراوی نێودەوڵەتیی دژی پەرکەم"ن و نوێنەری "هاوپەیمانیی حەوت وڵاتی خانمانی تووشبوو بە پەرکەم"ن لەسەر ئاستی جیهان، بۆیە ئەنجامی توێژینەوەکانیان و ئەزموونی دەستنیشانکردن و چارەسەری کلینیکییان لە رێگەی ئەم سەکۆیانەوە بڵاوکردووەتەوە.
هەروەها چێن لێی گوتی، "پێشنیازمان کردووە و بەردەوام بووین لە بەستنی 15 خولی 'کەمپی هاوینەی توێژەرانی نێودەوڵەتیی پەرکەم'، کە لەو ماوەیەدا هەزاران پزیشکی نێودەوڵەتیی بواری پەرکەممان راهێناوە، بۆیە لە داهاتوودا بەردەوام دەبین لە هاوبەشکردنی ئەنجامی توێژینەوەکان و ئەزموونەکانمان."
چێن لێی، کە هاوکات جێگری راگری کۆلێژی پزیشکیی کلینیکیی رۆژئاوای چینە لە زانکۆی سیچوان، روونیکردەوە بەهۆی توێژینەوەکانیانەوە رێژەی کەمئەندامی و مردن کەمبووەتەوە.

