رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، ئەوانەی سەوزەکان دەخۆن کە پڕن لە ڤیتامین K، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی سییەکان کەم دەبێتەوە.
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی پەیمانگەی توێژینەوەی خۆراک و داهێنانی تەندروستی لە ئوسترالیا کرا و دەرکەوت، ئەوانەی رۆژانە سەوزەکانی (سپێناخ، کەلەرم و برۆکلی) دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە گیرانی بۆڕییەکانی هەوا کەمتر بووەتەوە و باشتریش هەناسەیان داوە.
کاریگەرییە بەسوودەکان لە بەساڵاچووندا دەردەکەوێت، چونکە توێژەران داتاکانی 179 هەزار بەساڵاچوویان کۆکردووەتەوە کە بە گەنجی سپێناخ، کەلەرم و برۆکلیان خواردووە، کاتێک کە بەساڵاچوو بوون، سییەکانیان تەندوستتر بووە لەوانەی کەمتر سەوزەیان خواردووە.
ژێنگفێنگ لی، توێژەر دەڵێت: تەندروستیی سییەکان نەک تەنیا خۆراک بەڵکو هەندێک خووی ناتەندروستی وەکو جگەرەکێشان دەکرێت کاریگەریی خراپی لەسەر هەبێت.


