رووداو - تەندروستی
ئەکادیمیای پڕۆفێشناڵی کۆمۆی ئیتاڵی بۆ تۆپی پێ دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە رادەگەیێنێت؛ بەجۆرێک کە ئەوانەی خوار 10 ساڵانن نابێت لێدانی سەر جێبەجێ بکەن.
ئەکادیمیاکە بەپێی تەمەنی منداڵان و نەوجەوانانی بەشداربوو چەند مەرجێکی سەرەکیی داناوە بەم شێوەیە؛
- خوار تەمەنی 10 ساڵان: لێدانی تۆپ بە سەر بە تەواوی قەدەخەیە. ئاوتەکان بە پێ دەهاوێژرێن و لێدانی کۆرنەر بە بەرزکردنەوە قەدەخەیە و تەنیا بە زەویدا یاریی پێدەکرێت.
- خوار تەمەنی 11 ساڵان: قەدەخەی لێدانی تۆپ بە سەر بەردەوام دەبێت. لەگەڵ کۆتاییهاتنی وەرزدا، راهێنانی سنوورداری تەکنیکی بە بەکارهێنانی تۆپی کێش سووک دەخرێتە نێو پڕۆگرامەوە.
- خوار تەمەنی 12 ساڵان: مانگانە تەنیا لە یەک یەکەی راهێناندا رێگە بە لێدانی سەر دەدرێت، بە مەرجێک لە پێنج لێدان زیاتر نەبێت.
- خوار تەمەنی 13 ساڵان: تەنیا لە راهێنانەکاندا هەفتەی جارێک رێگە بە لێدانی سەر دەدرێت، لانیزۆر 5 لێدان، بەڵام لەنێو یارییەکاندا بە تەواوی بە قەدەخەیی دەمێنێتەوە.
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، پێنج ملیۆن و 800 هەزار کەس لە ئەمریکا تووشبووی ئەلزەهایمەرن کەباوترین جۆری لەبیرچوونەوەیە.
بە گوێرەی CDC، هەریەک لە هۆکارەکانی 'خواردنەوەی کحول، کێشانی جگەرە و نێرگەلە، کەمیی ڤیتامین D، شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ، خەمۆکی، قەڵەوی و تەمەن' دەکرێت رۆڵیان هەبێت لە ئەگەری دەرکەوتنی نیشانەکانی لەبیرچوونەوە.
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا، ئەم هۆکارانە دەشێت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە زیادبکەن؛
- خواردنەوەی کحول
- کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- کەمیی ڤیتامین D
- شەکرە
- نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن
- خەمۆکی
- قەڵەوی
- بەساڵداچوون



.png&w=3840&q=75)