رووداو-تەندروستی توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە خواردنەوەی قاوە و ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە مادەی "پۆلیفینۆڵ" رەنگە مەترسیی مردن و دووبارە سەرهەڵدانەوەی شێرپەنجەی مەمک کەمبکەنەوە. توێژەرانی زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا بۆ ماوەی 11 ساڵ چاودێری نزیکەی 100 خانمی تووشبوو بە شێرپەنجەی مەمکی کرد و دەرکەوتووە ئەو خانمانەی کە بڕێکی زیاتر لە ماددەی پۆلیفینۆڵیان لە رێگەی خۆراکەوە وەرگرتووە، کەمتر رووبەڕووی مەترسیی مردن بەهۆی شێرپەنجەکەوە بوونەتەوە. زانکۆ ئەمریکییەکە ئاماژە بەوەدەکات پۆلیفینۆڵ ئاوێتەی رووەکیی سرووشتین و تایبەتمەندیی دژەئۆکسانیان هەیە و لە چەندین خۆراکی وەک قاوە، توو، کاکاو، سەوزە، زەیتی زەیتوون، گوێز و چەرەزات و پاقلەمەنییەکان هەیە. د. داڤاسامبوو گانما پسپۆڕی خۆراک لە زانکۆی هارڤارد گوتی " پۆلیفینۆڵەکان رێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات، پشتگیریی بەکتریاکانی ریخۆڵە دەکەن بەمەش دەتوانێت گەشەی شانەکانی مەمک کەم بکاتەوە و کە بەهۆی هۆرمۆنی ئیسترۆجینەوە روودەدات."
تەندروستی10-08-2026توێژینەوەیەک باشترین جۆری وەرزش بۆ کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن، شەکر و کۆلیسترۆڵ ئاشکرا دەکات