کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
تەندروستی

پسپۆڕێک: لە پاییزدا ئەکزیما زیاد دەکات و رێگەکانی چارەسەرکردنی بزانە

ئاسان فەرهاد

ئاسان فەرهاد

08-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئاسان فەرهاد
ئاسان فەرهاد08-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: دەرمانێکی نوێی کێشدابەزاندن ئازاری ئەژنۆ کەم دەکاتەوە
تەندروستی23-11-2026

پسپۆڕێک: دەرمانێکی نوێی کێشدابەزاندن ئازاری ئەژنۆ کەم دەکاتەوە

زانکۆی کوین ماری: مەترسیی شێرپەنجە لەنێو کەسانی رەگەزگۆڕاو روو لە زیادبوون دەکات
تەندروستی22-11-2026

زانکۆی کوین ماری: مەترسیی شێرپەنجە لەنێو کەسانی رەگەزگۆڕاو روو لە زیادبوون دەکات

WHO نزیکەی 80%ی تووشبووانی گەشکە لە وڵاتانی کەمداهاتدان
تەندروستی22-11-2026

WHO نزیکەی 80%ی تووشبووانی گەشکە لە وڵاتانی کەمداهاتدان

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، لەگەڵ هاتنی وەرزی پایزدا بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە، نەخۆشییەکانی پێست، بەتایبەتی ئەکزیما، گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و چالاکتر دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 08-10-2026 د. سایە سامی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری بە رووداوی راگەیاند، دوو جۆری سەرەکیی ئەکزیما هەن کە لە پاییزدا گۆڕانکارییان بەسەردا دێت: ئەکزیمای وشک زیاتر لە منداڵاندا باوە، ئەکزیمای چەور زیاتر لە گەنجان و کەسانی پێگەیشتوودا دەردەکەوێت.

ئەکزیمای وشک

د. سایە سامی دەڵێت، ئەکزیمای وشک لە منداڵاندا بە خورانێکی زۆر لە روومەت و دەموچاویدا دەستپێدەکات و دواتر بۆ ژێر ئانیشک و رانەکان دەگوازرێتەوە، ئەم جۆرە لە پاییز و زستاندا بەهۆی کەمیی شێ و بەکارهێنانی ئامێری گەرمکەرەوە، خراپتر دەبێت.

بۆ خۆپاراستن، رێنوێنی دەدات کە بەردەوام شێدارکەرەوە بەکاربهێندرێت، ماوەی خۆشووشتن کورت بێت و ئاوی شلەتێن بەکاربهێندرێت، راستەوخۆ دوای خۆشووشتن کرێمی شێدارکەرەوە بۆ دەموچاو و جەستە بەکاربهێندرێت، پۆشینی جلوبەرگی لۆکە و دوورکەوتنەوە لە خوری یارمەتیدەرە، چونکە خوری پێست وشک دەکاتەوە و دەبێتە هۆی خوران.

ئەکزیمای چەور 

بە گوتەی د. سایە سامی، ئەکزیمای چەور بە شێوەیەکی جیاواز لە پاییزدا گۆڕانی بەسەردا دێت، کەمیی تیشکی خۆر، سەرما و فشاری دەروونی دەبنە هۆی کۆبوونەوەی چەوری و دروستبوونی قەتماخە لە پێستی سەر، دەوروبەری لووت، نێو ریش و هەندێکجار پێستی سەر سنگ.

بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم جۆرە ئەکزیماییە، پێویستە ئەو کەسانە زیاتر خۆیان بشۆن، بەلایەنی کەمەوە هەفتەی سێ جار، هەروەها دەبێت جلوبەرگی خوری لەبەرنەکەن، چونکە دەبێتە هۆی خوران و هەوکردنی پێست.

بابەتی پەیوەندیدار

پسپۆڕێک: دەرمانێکی نوێی کێشدابەزاندن ئازاری ئەژنۆ کەم دەکاتەوە
تەندروستی23-11-2026

پسپۆڕێک: دەرمانێکی نوێی کێشدابەزاندن ئازاری ئەژنۆ کەم دەکاتەوە

زانکۆی کوین ماری: مەترسیی شێرپەنجە لەنێو کەسانی رەگەزگۆڕاو روو لە زیادبوون دەکات
تەندروستی22-11-2026

زانکۆی کوین ماری: مەترسیی شێرپەنجە لەنێو کەسانی رەگەزگۆڕاو روو لە زیادبوون دەکات

WHO نزیکەی 80%ی تووشبووانی گەشکە لە وڵاتانی کەمداهاتدان
تەندروستی22-11-2026

WHO نزیکەی 80%ی تووشبووانی گەشکە لە وڵاتانی کەمداهاتدان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە