رووداو-تەندروستی
زانایان لە بەریتانیا، ئەندامێکی بچووککراوەی مرۆڤ دروست دەکەن، بە مەبەستی باشترکردنی تاقیکردنەوەی دەرمان و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاژەڵان لە توێژینەوەکاندا.
زانایانی زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا دەست دەکەن بە دروستکردنی ئەندامی بچووککراوەی مرۆڤ کە بە "ئۆرگانۆید" ناسراوە بۆ ئەوەی بزانیرێت نەخۆشییەکان چۆن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازن، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە دیاریکردنی باشترین چارەسەر بۆ هەر نەخۆشێک بە شێوەیەکی تایبەت.
پرۆفیسۆری د. ماتیاس زیلباوەر، لە پەیمانگەی خانە قەدییەکانی کامبریج، دەڵێت: "ئەمە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئاژەڵان و شێوازی پەرەپێدانی دەرمانی نوێ دەبێت، زۆرێک لە نەخۆشییەکانی مرۆڤ یان لە ئاژەڵاندا روونادەن یان بە شێوەیەکی جیاواز روودەدەن، دەمانەوێت مۆدێلێکمان هەبێت کە پێمان بڵێت کام چارەسەر بۆ کام نەخۆش کار دەکات، مشکێک ناتوانێت ئەوەمان پێ بڵێت."
پرۆفیسۆری د. ماتیاس زیلباوەر گوتی "سەرەتا کار لەسەر دروستکردنی ئۆرگانۆید بۆ نەخۆشییەکانی هەوکردنی ریخۆڵە دەکەین وەک برینی کۆڵۆن و نەخۆشیی کرۆن، دواتر پەرە بە پڕۆژەکە دەدرێت بۆ ئەوەی گرێی شێرپەنجەییەکانیش بگرێتەوە"
زیاتر لە 90%ی ئەو دەرمانانەی کە تاقیکردنەوە لەسەر ئاژەڵان بە سەرکەوتوویی تێدەپەڕێنن، لە تاقیکردنەوەکانی مرۆڤدا شکست دەهێنن.



