رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژیی وەرزشی رایدەگەیێنێت، وەرزش لە کەشوهەوای سارددا کالۆریی زیاتر دەسووتێنێت و مێشک گلوکۆزی زیاتری بۆ دەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7-10-2026 پڕۆفیسۆر د. سامان حەمەد، پسپۆڕی فسيولۆژیی وەرزشی لە بووڵتەنی تەندروستیدا گوتی: مێشک لەکاتی وەرزش لە کەشی سارددا باشتر چالاک دەبێت و گلوکۆزی زیاتری بۆ دەچێت کە خۆراکی سەرەکیی مێشکە.
پڕۆفیسۆر د. سامان حەمەد دەڵێت: کاتێک جەستە سەرمای دەبێت، پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە، ئەمەش لوولەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە و باشترە ئەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە لە کەشی سارددا نەمێننەوە.
بە گوێرەی سکووڵی تەندروستیی گشتیی زانکۆی هارڤارد ئەمانەی خوارەوە چالاکیی جەستەیی مامناوەندی رۆژانەن؛ پێشنیاز دەکرێن رۆژانە 30 خولەک بکرێن.
- بەپێ رۆیشتن
- سەماکردن
- پایسکیلواری
- تێنس
- کشتوکاڵ
- مەلەکردن
- شاخەوانی
- شووشتنی ئۆتۆمبێل
- راکردن
- پەت پەتێن
- یارییەکانی وەکو 'باسکە، بالە و تۆپی پێ'
- گسکدانی کارەبایی
- راماڵینی بەفر
- یاریکردن لەگەڵ منداڵ

