رووداو - تەندروستی تەنیایی و دابڕانی کۆمەڵایەتی وەک مەترسییەکی شاراوە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی جەستەیی و دەروونی دادەنێت و تەمەنی تەندروستی مرۆڤ کەم دەکاتەوە. پرۆفیسۆر لوو چی، سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە لە بەشی تەندروستیی گشتی لە زانکۆی تولیین لە ئەمریکا دەریختسووە، شیکاریی ئاماری نزیکەی 277 هەزار هاونیشتمانی لە وڵاتی بەریتانیا کردووە لە تەمەنی نێوان 40 بۆ 69 دەرکەوتووە، تەنیایی و دابڕانی کۆمەڵایەتی زیانێکی گەورە بە تەندروستیی دەروونی دەگەیەنن و دەبنە هۆی لەدەستدانی ژیانی تەندروست. بەپێی توێژینەوەکە، پیاوان نزیکەی 5.8 ساڵ و خانمان نزیکەی 3.7 ساڵ لە ژیانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ بەسەردەبەن. پسپۆڕان رێنوێنی دەدەن، شێوازی ژیانی تەندروست دەتوانێت کاریگەرییەکانی دابڕانی کۆمەڵایەتی کەمبکاتەوە، پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە کە پاراستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە راستەقینەکان و چارەسەرکردنی هەستی تەنیایی، بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی و تەمەندرێژی گرنگن.