رووداو - تەندروستی
یەکەم دیداری 'یەک تەندروستی' لە زانکۆی سلێمانی بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک پسپۆڕ و پزیشکی ڤێتەرنەر بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 03-11-2026 دکتۆر نیڤار عوسمان، پزیشکی ڤێتەرنەر بە رووداوی راگەیاند، لە توێژینەوەیکدا بۆمان دەرکەوتووە، کرمی جگەر باوترین نەخۆشییە کە لە ئێستادا زۆرباوە
دکتۆر نیڤار عوسمان، دەڵێت "ئامانج لە دیداری یەک تەندروستی ئەوەیە، پزیشکان ئاگەداردەبن لە نوێترین توێژینەوە بۆ ئەوەی رێگری بکەین لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی".
ئەم پزیشکە ئاماژە دەدات، زانست هەموو کات نوێگەری دەکات و ئەنجامدانی بەردەوامی توێژینەوەی زانستی بۆمان دەردەکەوێت کە کامە نەخۆشیی مەترسیدارە.
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)
.jpeg&w=3840&q=75)
