رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە گۆڕانکاری لە کەسایەتیدا دەتوانێت یەکێک بێت لە نیشانە هەرە قورسەکانی لەبیرچوونەوە بۆ تاکەکان و خێزانەکانیان.
د.کاترین رانکین، سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت، "توێژینەوەکە 111 کەسی لەخۆگرتبوو کە تووشی ئەو جۆرەی لەبیرچوونەوەی پێشەوەی مێشک ببوون کە بە شێوەیەکی سەرەکی کار لە رەفتار و کەسایەتی دەکات، کە باوترین جۆری ئەم نەخۆشییەیە، بەشداربووان لە قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکەدا بوون و تێکڕای تەمەنیان 63 ساڵ بوو"
لە توێژینەوەکەدا ئەندامانی خێزان یان چاودێران پرسیارنامەیان پڕکردەوە سەبارەت بە سیفەتە کەسایەتییەکانی ئێستای بەشداربووان و ئەوانەی نزیکەی 10 ساڵ پێش تووشبوونیان بە نەخۆشییەکە. هەڵسەنگاندنەکە سەیری پێنج سیفەتی سەرەکیی کەسایەتی کرد: کراوەیی، ویژدانی، کۆمەڵایەتیبوون، رەزامەندی و دەمارگیری.
توێژەران گۆڕانکارییەکی بەرچاویان لە هەر پێنج سیفەتە کەسایەتییەکەدا دۆزییەوە دوای دەرکەوتنی نەخۆشییەکە، کاتێک توێژەران سەیری سیفەتە کەسایەتییە تاکەکەسییەکانیان کرد، ویژدانی تاکە سیفەت بوو کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پەیوەندی بە کارکردنی رۆژانەوە هەبوو. ئەو کەسانەی ئاستی ویژدانییان نزمتر بوو، ئەگەری ئەوەیان زیاتر بوو کە نمرەی خراپتریان لە کارکردنی رۆژانەدا هەبێت.


.png&w=3840&q=75)