رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان تایبەت بە قوتابییانی پۆلی 12 رایدەگەیێنێت، زۆرخۆری بۆ قوتابییانی پۆلی 12 مەترسیدارە و زیرەکییان کەم دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووەمین رۆژی ئیڤێنتی دکتۆر تۆک بوو و لە هەولێر ئیڤێنتی دکتۆر تۆک بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو کۆتایی هات، لە دکتۆر تۆک پزیشکان چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان باس دەکەن و 30 پزیشک لە هەولێر لە ئیڤێنتی دکتۆر تۆک چەندین چیرۆکی نەبیستراویان گێڕایەوە؛ د. مازیار جەبار یەکێک بوو لەو پزیشکانە و لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا گوتی: لە دووریم بۆ ماڵباتەکەم، هەستی شیعرنووسینم زیاد دەبێت.
شیعرێکیشی گوت و دواتر باسی قوتابییانی پۆلی 12ـی کرد کە کوڕەکەی یەکێکە لەوان و دەڵێت: قوتابییانی پۆلی 12 بە شتی لاوەکییەوە خۆیان سەرقاڵ نەکەن و لە پۆلی 12 چەند بخوێنی، هێشتا هەر کەمە.
لەبارەی خەوەوە گوتی: قوتابییانی پۆلی 12 خەوی رێکیان هەبێت و لانیکەم رۆژانە 7 کاژێر بێت.


