رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ دووەمین رۆژی ئیڤێنتی دکتۆر تۆک کرا و ئیڤێنتەکە کۆتایی پێهات کە بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەچوو؛ یەکێک لەو پزیشکانەی لەنێو ئیڤێنتەکە قسەی کرد، پزیشکێکی بەنێوبانگی پێست و جوانکارییە لە دهۆک بە ناوی د. سنوور سوبحی ئاکرێیی.
ئەو باسی هەندێک لە چیرۆکەکانی ژیانی کرد و دوور لە پسپۆڕییەکە ئاشکرای دەکات کە حەزی بە خوێندنەوەیە و زیاتر حەز بەو کتێبانە دەکات کە لە بواری دەروونی و دەرووندروستین.
تەنانەت گوتی ''بە هاوڕێکانم دەڵێم، لانیکەم رۆژانە کتێب بخوێننەوە''.
لەبارەی جۆری کتێبەکانیشەوە د. سنوور ئاکرێیی دەڵێت: چیرۆکەکانی دۆیستۆڤیسکی و جەلالەدینی رۆمیم خوێندوونەتەوە.
وەکو رێنوێنییەک بۆ خانمان تاوەکو پێستیان بپارێزن د. سنوور ئاکرێیی دەڵێت: رۆژانە کەلوپەلی زۆری جوانکاری بۆ پێستم بەکارناهێنم و نابێت خانمان بەگوێی سۆشیاڵ میدیا بکەن و هەر شتێکیان دەستکەوت، بەکاری بهێنن.
لە کۆتاییشدا گوتی ''پێویستە پێش بەکارهێنانی شێدارکەرەوە، جۆری پێست دیاریبکرێت، چونکە شێدارکەرەوە بۆ پێستی چەور نابێت''.
دکتۆر تۆک چییە؟
لە هەولێر بۆ یەکەمینجار ئیڤێنتی دکتۆر تۆک (Dr Talk) بە بەشداریی چەندین پزیشکی پێشەنگ و سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەتان خوێندکار و دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان، ئەنجامدرا و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی پڕۆژەکە بوو.
سەتان گوێگر لەوێ ئامادەبوون و پزیشکانی قسەکەر چیرۆکی پشت کار و سەرکەوتنەکانیان باس کرد؛ دکتۆر رۆژین مەهدی، سەرپەرشتیاری (دکتۆر تۆک) بە رووداوی راگەیاند، 30 پزیشکی سەرکەوتوو و پێشەنگ قسەیان دەبێت و ئامانجی سەرەکیی ئیڤێنتەکە کۆکردنەوەی سەرکردەکانی کەرتی تەندروستی، پزیشکانی راوێژکار و نەوەی نوێیە لەسەر یەک سەکۆ بۆ ئاڵوگۆڕی راستەقینەی ئەزموونەکان و بونیادنانی تۆڕێکی پیشەیی بەهێز، نەک تەنیا پێشکەشکردنی لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی.
لە رۆژانی پێنجشەممە 12-11-2026 و هەینی 13-11-2026 ئیڤێنتی Dr Talk کرا و شوێنەکەش لە هۆتێل دیڤان بوو، بە درێژایی ئەو دوو رۆژە هەر پزیشکێک بە 15 خولەک سەرکەوتن و نموونە باڵاکانی باس کرد تاوەکو گەنجانی کورد لێیان سوودمەند ببن و ئەوانیش ببن بە نموونەیەکی سەرکەوتوو بۆیان.
ئەو پزیشکانەی لە (دکتۆر تۆک) قسەیان کرد؛
د. مەجید شێخانی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی گورچیلە
د. عومەر سوورچی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ
د. کامەران قەرەداخی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە
د. عەبدولخالق ئەمین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ
پڕۆفیسۆر د. ئەنجام رواندزی، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەکانی پشت
د. گۆران بەرزنجی، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو
د. هێمن زەمان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری
د. هودا ئەحمەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون
دکتۆر رەوا جەمال، پزیشکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی دەم و ددان
د. ئامانج گەردی، پسپۆڕی ئێسک و شکان
د. دیلمان عەتار، پسپۆڕی نەخۆشیی کوێرەڕژێنەکان
پڕۆفیسۆر د. هاژە عەبدوڵڵا، پسپۆڕی شێرپەنجە
د. زەردەشت برادۆستی، پسپۆڕی جوانکاری و چارەسەرییەکانی دەم و ددان
د. رێباز هەمزە، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە
د. دەوەن دڵشاد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
د. نزار بەکر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان
د. ئەحمەد هیمداد، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی دڵ و قەستەرە
د. جەنان نووری، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون
د. رافید فەیاز، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ
د. ئارام بارام، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی سنگ و بۆڕییەکانی هەناسەدان
د. سنوور سوبحی ئاکرێیی، پسپۆڕی پێست و جوانکاری
د. پشدەر عەبدوڵڵا، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەناسە لە منداڵان
د. مازیار جەبار، پسپۆڕی هەناو و شەکرە
د. تیشک نووری شاوەیس، پسپۆڕی پزیشکیی بەساڵاچووان
د. هێڤی شێرکۆ، پسپۆڕی سڕکردن و چارەسەری ئازار
د. کارزان عەبدوڵڵا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ
د. ئیسماعیل فەقێ، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری و رێککاری
د. ئەنەس میقداد، پسپۆڕی بنیاتنانەوەی ددان
د. ئارام جەمال، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ
د. ئەڤین مەعرووف، پسپۆڕی جومگە و رۆماتیزم


