رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خوێن ئاشکرای دەکات، مەرج نییە هەمووجارێک هۆکاری کەمخوێنی ئاسایی بێت و رەنگە نیشانەی نەخۆشییەکی مەترسیدار بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-11-2026 د. کانی دلاوەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن بە رووداوی راگەیاند، لە ئەگەری بوونی کەمخوێنی لەئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکاندا، پێویستە دەستبەجێ پزیشکی پسپۆڕ ئاگادار بکرێتەوە، بەتایبەت لە خانماندا کە دووچاری سووڕی مانگانە دەبنەوە.
د. کانی دلاوەر دەڵێت: زۆرێک لە خانمان بەهۆی خۆلاوازکردنیانەوە دەشێت خوێنیان کەم ببێتەوە و دووچاری کەمخوێنی ببن، بۆیە پێویستە لەژێر رێنوێنیی پزیشک و کەسانی شارەزادا.
ئەوەش پێشنیاز دەکات کە لەکاتی کێشدابەزاندندا قەرەبووی مادەخۆراکییەکانی دیکە و ڤیتامینەکان بکرێتەوە بۆ ئەوەی خانمان دووچاری کەمیی خوێن نەبنەوە.

.jpeg&w=3840&q=75)
